لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ رۆژی شەممە 25ی6ی2022 بەسەر پەرشتی بەرپرسی لق مامۆستا مەلا حمە ئەمین و بەئامادەبونی کارگێڕانی لق و بە رپرسی ناوچەکان کۆبوونەوەی مانگانەی خۆی لەناوچەی ده ربەندیخان ئەنجامدا. سەرەتا بەچەند ئایەتێک لەقورئانی پیرۆز دەستی پێکرد دواتر بەرپرسی لق ئاماژەی کرد بەکارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکان دەست خۆشی لێکردن و باسی گه ڕانەوەی قوتابخانە ئیسلامیەکانی بۆ سەر وەزارەتی ئەوقاف کرد کۆبوونەوەکە یەک کات ژمێری خایاند.


راگه یاندنی لقی گەرمیان