ئه‌مرۆ 27ی6ی2022 به ئاماده‌بوونی به‌رێز د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێز د. عبدالله مه‌لا وه‌یسی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رێز هه‌ڵگۆرد شێخ نه‌جیب سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌رێز كاك عبدالواحد رواندزی به‌پرسی لقی 10ی پارتی دیموكراتی كوردستان و به‌رپرسانی دیكه‌ی حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له مامۆستایانی ئایینی و شێخانی ته‌ریقه‌ت و كه‌سایه‌تی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌ردوو مزگه‌وتی ئه‌سحابه له سنووری شاره‌دێی خه‌لیفان و مزگه‌وتی مه‌لا محمد مه‌لا عمر به‌گ له گوندی به‌رزێوه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران كرانه‌وه.
له مه‌راسیمه‌كاندا وێڕای وتاری به‌خێرهێنان، وتاری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران و سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران پێشكه‌ش كران، دواتر هه‌ردوو به‌رێزان وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وته‌یان پێشكه‌ش كرد‌و باسیان له رۆڵاو پێگه‌ی مزگه‌وت و بایه‌خی حكومه‌تی هه‌رێم به بواری ئایینی و پاڵپشتی خوێندنی ئیسلامی و گرنگیدان به مهدرهسهو مامۆستایانی ئایینی كرده‌وه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ریز د. عبدالله مه‌لا وه‌یسی له وتارێكدا رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و ناوچه‌كه ده‌كه‌ین بۆ هاوكاریان له‌دروستكردن و كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مزگه‌وت كه به شێوازێكی پێشكه‌وتووانه دروست كراون، هه‌روه‌ك ده‌خوازین به خواپه‌رستی ئاوه‌دان بكرێنه‌وه‌و ببنه هه‌وێنی بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی ئیسلام و ئاشته‌وایی و مرۆڤدۆستی له‌سنووره‌كه.
شایه‌نی باسه دواتر به چه‌ندین پارچه شیعر‌و په‌خشان و خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به پێگه‌و گه‌وره‌ی مزگه‌ت له لایه‌ن چه‌ند مامۆستا و كه‌سایه‌تی و شێخانی ته‌ریقه‌ت خوێندرایه‌وه. |