لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمینارێک لەسەر پرسی گوتاری ئایینی ساز دەکات

ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۹- ٦- ۲۰۲۲ لە هۆلی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەچو بەئامادەبونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچە کانی سۆران و دیانا و رواندزی یەکێتی زانایان و تێبینەری ئەوقافی ڕواندز و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر .


 بەناونیشانی: (( هۆکارەکانی لاوازی گوتاری ئایینی و کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر خەلکدا ))  لەلایەن بەڕێز   ( دکتۆر پشتیوان سرێشمەی) پێشکەشکرا.


سمینارەکە جێگای سودو دەستخۆشی ئامادەبوان بوو، خوای گەورە پاداشتی جەنابی دکتۆری بەڕێز بداتەوە.


پاشان مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان دانیشتنە کەیان دەولەمەندتر کرد.


 


راگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان