مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەکات

ئەمرۆ 3ی7ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی بەگەرمیەوە پێشوازیان لە بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. دیار جەباری راوێژکاری وەزارەت کرد.


سەرەتا رێزدار وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی خۆشخاڵی خۆی بەسەردانی یەکێتی زانایان دەربڕی و رۆڵی زانایانی ئایینی لە خزمەتکردنی پرسە ئایینی و نیشتمانییەکان بەرز نرخاند.


دواتر بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی بەسەردانی بەرێزیان، تەئکیدی لە رۆڵی بەرێزیان لە برەودان بە گیانی هەماهەنگی و پشتیوانی زانایانی ئایینی کردەوەو پشتیوانی یەکێتی زانایانی لە کارو هەنگاوەکان دەربڕی.


لەم دیدارەدا دوا پێشهات و پەرەسەندنەکانی کارو هەنگاوەکانی نێوان هەردوولاو بەتایبەتی پرسی خوێندنی ئیسلامی و کۆنفرانسی هاوبەش و هەماهەنگی نێوان هەردوولاو چۆنیەتی تۆکمەترکردنی کارەکان و هەنگاوە ستراتیژییەکانی پەیوەست بە زانایانی ئایینی و مزگەوت و رەوشی ئایینی  لە هەرێمی کوردستان و چەند پرس و بابەتێکی تر جەختی لێ کرایەوەو گفتوگۆی لەبارەوە کرا.