شۆردنی ده‌سته‌كان ڕێگه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ بڵاوه‌كان ده‌گرێت

به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك, كه‌ له‌ زانكۆی ستانفۆردی ئه‌مریكی دوو زانای پسپۆڕ ئه‌نجامیان داوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌, كه‌ شۆردنی ده‌سته‌كان ده‌بێته‌ هۆی ڕێگه‌ گرتن وبڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست ده‌كه‌ن.
ئه‌لكسه‌نده‌ریا و جینا دافیز دوو مامۆستای كارای زانكۆی ناوبراون‌و چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه‌, كه‌ ده‌ریان خستووه‌ ئه‌و به‌كتریایانه‌ی نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ زیاتر له‌ ئه‌نجامی نه‌شۆردنی ده‌سته‌كان دێت دوای خۆپاككردنه‌وه‌، چونكه‌ جۆرێك به‌كتریا هه‌یه‌، له‌ ئه‌نجامی به‌ یه‌كگه‌یشتندا نه‌خۆشی بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ش بریتیه‌ له‌و به‌كتریایه‌ی كه‌ مرۆڤ له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی خۆی ده‌ری ده‌كات‌و به‌ ده‌ستی خۆی خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانی نه‌شوات ئه‌و به‌كتریایانه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخوات‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی نه‌خۆشی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.
له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و دوو زانا ئه‌مریكیه‌ هۆشیاریان داوه‌, له‌سه‌ر پێویستی شۆردنی ده‌سته‌كان دوای خۆپاككردنه‌وه‌‌و به‌ر له‌ هه‌ر خواردن‌و خواردنه‌وه‌یه‌ك, چونكه‌ ئه‌و شۆردنه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی به‌كتریا‌و پاكبونه‌وه‌ی ده‌سته‌كان, كه‌ هه‌ستیارن له‌ گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان بۆ ناو جه‌سته‌.