لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ساز دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەرواری 2022/7/4 بەئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەرپرسی لیژنەی فتوای هەڵەبجە و سەرجەم کارگێڕنی لق و بەرپرسی ناوچەکانی (هەڵەبجە و هەورامان وسیروان)ی یەکێتی زانایان ، دانیشتنی ئاسایی مانگانەی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەڕێوەچوو.


سەرەتا بەڕێز بەرپرسی لق وتەیەکی پێش کەش کردو تیایدا باسی کارو چالاکی لقی کرد لەمانگی ڕابردودا و دواتر هەر یەک لە بەشەکان ڕاپۆرتی خۆیان خوێندەوەو بەسەرنج و پێشنیارەکانیان زیاتر دانیشتنەکەیان بەرهەمدار کرد .


خوای گەورە هەمولایەک موەفەق و سەرکەوتوکات ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێی زانایان