لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان چەند سەردانێک دەکات

رۆژی 17ی7ی2022 شاندێکی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەرێز ماۆمستا مەلا حەمە ئەمین کەرلاری بەرپرسی لق و شاندێکی یاوەری سەردانی چەند دام و دەزگایەکی سنوورەکەیان کرد.


سەردانە بۆ لای هەر یەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و بارەگای لقی پارتی دیموکراتی کوردستان و بارەگای مەڵبەندی یەکێتی نیشتیمانی کودوستان و بارەگای مەڵبەندی چواری یەکگرتووی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و بارەگای مەڵبەندی دادگەری و ئاسایشی گشتی و چەند مامۆستایەکی ئایینی بوو.


شایەنی باسە ئامانج لە سەردانەکان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆز بوو لە دام و دەزگاکان و باسکردنی هەماهەنگی نێوان زانایان و دەزگا میریەکان و بەرز نرخاندنی رۆڵی زانایان.