ئەمرۆ 18ی7ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و ئەکادیمی و نوسەرو مامۆستای زانکۆ د. نیزامەددین عبدالحمید كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: دکتۆر نیزامەددین عەبدولحەمید
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و نوسەرو مامۆستای زانکۆ (مامۆستا دکتۆر نیزامەددین عبدالحمید)مان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.
مامۆستای رەحمەتی یەکێک بووە لەو کەسانەی لەبواری نووسین و تەدریس و بانگەوازی و خزمەتی پیشەیی و ئەکادیمی جێدەستی خزمەتی دیار بووەو چەندین بەرهەمی لەدوای خۆی جێهێشتووە.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە برای بەرێز پ.د.محسن عبدالحمید و خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
18ی7ی۲٠۲2 |