ئەمرۆ ٢٢ی٧ی٢٠٢٢ کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی سنووری ناحیەی خەلیفان مامۆستا مەلا محمد گۆڕەزی بەهۆی رووداوی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی: به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان (وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ) بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا محمد گۆڕەزی بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئایینپەروەرو دڵسۆز بۆ گەیاندنی پەیامی ئیسلام پەروەری (مامۆستا مەلا محمد گۆڕەزی)مان پێگه‌یشت کە دوای تووشبوون بەرووداوی هاتوچۆ ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد. به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت. انا لله وانا الیه را‌جعون یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ٢٢ی٧ی٢٠٢٢ |