ئەمرۆ 22 ی 7 ی2022 مامۆستا مەلا عومەر صالح حسن بەرپرسی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایان لە سنوری لقی سۆران كۆچی دوایی كرد، و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی به‌رێز: مامۆستا مەلا عومەر صالح حەسەن
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی (مامۆستا مەلا عومەرصالح حەسەن) بەرپرسی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایانمان پێگه‌یشت کە بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو جگە لەوەی کەسێکی خواناس و نیشتمانپەروەر بوو لە هەمانکاتیشدا کەسێکی کۆمەلایەتی بوو، و رۆلێکی کاریگەری هەبوو لە سولح و ئاشتەوایی و کاری خێرخوازی و کۆمەلایەتی ....
پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
22ی7ی2022
هەر بەو بۆنەوە لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستە دەکات ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
پرسە نامەیەک لە لقی سۆران یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوای ( مامۆستا ملا عمر صالح ) بەرپرسی ناوچەی سیدەکای یەکێتی زانایان و پێش نوێژ‌و ووتار خوێنی مزگەوتی سیدەکانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی لقەکەمان و تەواوی زانایانی ئایینی سنورەکەمان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی تەواوی خانەوادە و خزم و دۆستانی مامۆستا دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، داواکارین خوای گەورە رەحمەتی بە بەهەشتی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبرو و ئارامیش بە خانەوادەی بەرێزیان ببەخشێت و دوا ناخۆشيان بێت.
إنا للە وإنا إلیە را‌جعون
لقی سۆرانی یەکێتی زانایان ئاینی ئیسلامی کوردستان
22ی7ی2022 |