لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥-۷-٢٠٢٢ شاندێکی لقەکەمان بە ئامادە بوونی بەڕێز قایمەقامی بەردەڕەش و بەڕێوەبەری ناحیەی ڕوڤیا و بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەڕەش و ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی و موسڵمانانی دەڤەرەکەو ئاغا و ڕیش سپی و پیاوماقولان و بەرپرسانی حیزبی و حکومی  بەشداربوون لە ئاهنگی کردنەوەی (مزگەوتی ڕەوزەی پێغەمبەر) لە گوندی یەکمالەی سەر بە ناحیەی ڕوڤیا لە قەزای بەردەڕش کە لە لایەن بەڕێز حاجی یوسف پیرداود هاته درووست کردن،


 لەم ئاهنگە ووتەی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی بەڕدەڕەش لە لایەن بەڕێز (مەلا ابراهیم ڕەمەزان) کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی بەردەڕەشی یەکێتی زانایان پێشکەش کرا کە تێیدا بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد و سوپاسی خێرخوازانی کرد کە دەستیان هەبووە لە درووست کردنی ئەم مزگەوتە بە تایبەتی حاجی یوسف پیرداود و پاشان تیشکی خستە سەر گرنکی ڕۆڵی مزگەوت لە گشت بوارەکانی ژیان.


ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان