شاندێکی سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوەو لە وزە نەبینراوەکان سەردانی یەکێتی زانایان دەکات

ئەمرۆ 2ی8ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا مەلا دلشاد گەڵاڵی ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە شاندێکی سەنتەری کوردستان بۆ توێژینەوە لە وزە نەبینراوەکان و ئەسترۆلۆجی بەسەرپەرشتی مامۆستا رێبەر رۆستەم  رواندزی سەرۆکی سەنتەر کرد.


 لەدانیشتنێکدا باس لە دوا پەرەسەندن و پێشهاتەکانی شرۆڤەو لێکدانەوە زانستیەکان و هەندێ لە چالاکی و هەوڵەکانی سەنتەری ناوبراو کرایەوەو ئاماژە بە رۆڵی بەشێک لەو زانا ئایینیە ناودارانەی کورد کرا، کە لەرووی زانستی فەلەکیەوە پێگەیان دیار بووەو خزمەتێکی جوانیان پێشکەش کردووە.