لەسەر پرسی پرۆژە یاسای وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی کۆبۆنەوەیەکی فراوان بەرێوە دەچیێت

ئەمرۆ 14ی8ی2022 بە ئامادەبوونی بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی و د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆک وجێگرو بریاردەرو ئەندامانی لێژنەی ئەوقاف و كاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بۆ زیاتردەوڵەمەند کردنی پرۆژە یاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەرێوەبردنی ئەوقاف ژمارە-(٦٤)ی سالی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لەھەرێمی كوردستان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە چوو.


لەدانیشتنەکەدا بە وردی گفتوگۆ لەسەر پرۆژە یاسای ھەمواری پیادەكردنی یاسای بەرێوەبەردنی ئەوقاف ژمارە-(٦٤)ی ساڵی ١٩٦٦ی ھەمواركراو لەھەرێمی كوردستان كرا، تێنینی و سەرەنجەکانی ئەنجوومەنی بالای فەتوای ھەرێمی كوردستان بەگرنگ وەرگیران، چونکە جگە لەرەھەندی یاسایی پرۆژە یاساکە رەھەندی شەرعیشی ھەیە. ھەرلەدانیشتنەکەدا جەخت لەسەر ھەماھەنگی نێوان دامەزراوە ئایینیەکانی ھەرێمی کوەدستان کرایەوە لەھەر پرۆژە یاسايەک کە رەھەندی  شەرعی ھەبێت.


لەو بارەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان رایگەیاند: ئێمە لە یەکێتی زانایانەوە بە وردی موتابەعەی پرۆژە یاسایەکە دەکەین بەلامانەوە هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەو پێشبردنی دۆخی بەرێوەبردن و دامەزراوەی ئایینی لە هەرێمی کوردستان، بۆیە ئامادەیی هەموو جۆرە هەماهەنگیەکین و لەپێناو بایەخدان و بەرەو پێشبردنی ئەم هەنگاوەو هەبوونی یاسایەکی شیاوترو باشتر و هاوچەرخانە بۆ دامەزراوەی فەرمی ئایینی لە حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواو دەدەین.


واش برایارە لەئاییندەێکی نزیکدا راپۆرتی خوێندنەوەی دووەم لەسەر پرۆژە یاسای ھەموارکراو ئامادە بکرێت بەمەبەستی  ئاراستەکردنی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان.