لقی ئاکرێ یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی گشتی دهۆک دەکات و چەند سەردان و دیدار ئەنجام ددات

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی 15-8-2022 لە بارەگای لقەکەمان بەڕێز (مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام ئاکرەیی) بەرپرسی لق پێشوازی کرد لە بەڕێز (محمد خالد) بەڕێوەبەری ئەوقافی گشتی دهۆک و بەڕێز (مەلا جوهر حدی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ،  لەم دیدارە کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان و خولی فێرکردنی قورئان لە دەڤەرەکە تاوتوێ کران،


پاشان شاندێکی لقەکەمان بە سەرۆکایەتی بەرپرسی لق مەلا عبدالمعید مەلا احمد الامام و بە یاوەری بەڕێزان محمد خالد  بڕێوەبەری گشتی ئوقافی دهۆک و مەلا جوهر حدی بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ سەردانی قایمقامیەتی ئاکریان کرد لە لایەن بەڕێز مازن محمد قایمەقامی ئاکرێ پێشوازیان لێ کرا،


پاشان سەردانی خولی فێکردنی قورئانیان کرد لە مزگەوتی الرحمن لە شاری ئاکرێ کە مامۆستایانی ئایینی خولکە تێیدا ئامادەبوون،


هەروا سەردانی (جامعا مەزن) لە ئاکرێ یان کرد و لە لایەن بەڕێز( د. مەلا محمد الامام) پێشوازیان لێ کران،


پاشان سەردانی لقی نۆی پارتیان کرد و لە لایەن بەڕێز (صباح بیت الله ) بەرپرسی لق پێشوازیان لێ کرا.


لەم سەردان و دیدارانە کۆمەڵێک پرسی جۆراو جۆر باس کران بە مەبەستی خزمەتکردنی زیاتر لە بواری ئایینی و نشتیمانی و کۆمەڵایەتی.