بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆرێکی ھاوبەش لەنێوان یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و دیوانی وەقفی سوونی ساز كرا

دووشەممە ١٥ ی ئاب ٢٠٢٢ بەئامادەبوونی د. عبداللە مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، شێخ ئیبراھیم بەرزنجی بەرێوەبەری توێژینەوەو ئیرشادی ئایینی وەزارەت و  ھەروەھا ئامادەبوونی مامۆستایانی بەڕێزی ئایینی و پسپۆڕان، کۆرێک بۆ بەرێز (د.غانم قدوری حەمەد) لەژێر ناوی (رسم المصحف) رێکخرا، دواتر رێزلینانی  د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەلایەن شێخ ئیبراھیم برزنجی بەخشرایە کۆرگێرو جەخت لەپتەوتر کردنی پەیوەندیەکانی دیوانی وەقفی سوونی عێراق و یەکێتی زانایانی ئایینی و وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی کرایەوە، وێرای ئەنجامدانی چەند چالاکی و پرۆژەیەکی ھاوبەش بۆخزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لەداھاتوودا.


لەو کۆڕەدا سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو ئاماژەی بەچەند خاڵێکی گرنگ سەبارەت بە ناوەرۆکی کۆرەکەو رۆڵی زانایان و پەیوەندی نێوان زانایانی کوردو عیراق و پێویستی هەماهەنگی ئەم جۆرە هەنگاوانە دا، کە رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرەو پێشبردنی ئاراستەی زانستی و رۆشنبیری و ئایینی لە ناو کۆمەڵگە.