لقی سۆرانی یەکێتی زانایان لە چەند چالاکیەکی جۆراوجۆردا

ئەمڕۆ چوار شەمە ۱۷ ٨ ۲۰۲۲ بەڕێز ماموستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان پێشوازی کرد لە شاندێکی لقی 10ی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە بەسەرپەرشتی بەڕێز ماموستا عبدلواحید رواندزی بەرپرسی لقی ۱۰ و شاندێکی یاوەری .لە دیدارەکەدا ستافی لقەکەمان ئامادە بوون و لە دانیشتنەکەدا چەند تەوەرێک باسکران.


هەروەها رۆژی سێ شەمە 16ي8ي2022٨- شاندێکی لقەکەمان بەسەرپەرشتی بەڕێز م ملا خالد مەلەکی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لق و شاندێکی یاوەری کەپێک هاتبو لە کارگێرانی لق و لیژنەی فتوای سۆران و ناوچەی سۆران و ناوچەی دیانا و ناوچەی مێرگەسۆری یەکێتی زانایان سەردانی لقی ۱۰ی پارتی دیموکراتی کوردستانی یان کرد پێشوازی کران لەلایان مامۆستا عبدولواحید ڕاواندزی بەرپرسی لقی ۱۰ و کارگێرانی لق و کادیرانی لەسەرانەکەماندا بەرپرسی لقەکەمان پیرۆزبای زانایانی سنوری ئیدارەی سۆرانی پێراگەیاندن.


هەروەها رۆژی سێ شەمە ۱٦ ٨ ۲۰۲۲ بەڕێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقەکەمان پێشوازی کرد لە بەڕێز عقید زرار بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران و شاندێکی یاوەری  لە دیدارەکەدا ستافی لق ئامادەبوون لە دانیشتنەکەدا چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەسەر کرا.