سەرۆکی یەکێتی زانایان چەند دام و دەزگاو کەسایەتیەک بەسەر دەکاتەوەو بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتێک دەکات

ئەمرۆ 18ی8ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند دام و دەزگاو کەسایەتی ئایینی بەسەر کردەوەو بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی سارتکەی لە سنووری ناحیەی سمیلان کرد.


سەرەتا سەردانی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی کردو لە نزگەوە لە هەواڵی مامۆستایانی بەرێزی ئایینی پرسی و لە دانیشتنێکدا رەوشی ئایینی و دۆخی زانایان و چەند پرسێکی تری پیشەیی تاوتوێ کرد.


دواتر بە یاوەری د. پشتیوان سرێشمەی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران سەردانی بەرێوەبەرایەتی ناحیەی سمیلانی کردو لەلایەن بەرێز شاخەوان وەرتی بەرێوەری ناحیەو ستافی هاوکاری بەگەرمیەوە پێشوازی کران و لە دانیشتنێکدا کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە سنورەکە گەنگەشە کراو سەرۆکی یەکێتی زانایان تەئکیدی لەوە کردەوە کە خزمەتکردنی دەڤەرەکەو هاوڵاتیان هەنگاوێکی پێویست و گرنگەو هەموانیش پاڵپشت دەبین بۆ زیاتر بەرەو پێشبردنی دەڤەرەکەو خزمەتی هاوڵاتیان.


دواتر کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دۆڵی رۆست مامۆستا مەلا تەها رۆستایی بەسەر کردەوەو لە نزیکەوە هەواڵی پرسی و پێگەو رۆڵی ناوبراوی بە گرنگ وەسف کرد.


دواتر بەشداری مەراسیمی کردنەوەی مزگەوتی سارتکەی لە کوێستانەکانی دۆڵی رۆست کردو لە وتەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆی لە خێرخوازان، باسی لە پێگەو رۆڵی مزگەوتی لە ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو موسڵمانان کردو هیوای خواست ئەم مزگەوتە ببێتە شوێنی خواپەرستی و هەوێنی تەبایی و برایەتی و لێک نزکبوونەوەی موسڵمانان و بەرپا کردنی سەقامگیری ناوچەکە.


شایەنی باسە دواتر  بەرێز د. پشتوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران وتەیەکی پێشکەش کردو هەر بەو بۆنەشەوە چەندین سرودو پارچە شیعر خوێندرانەوە.