بەئامادەبوونی وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و سەرۆکی یەکێتی زانایان خولەکانی پەرەپێدانی توانای مرۆيی بۆ مامۆستایانی ئاينی کۆتایی پێهێنرا

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٨/٢١ بەئامادەبوونی بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی و بەڕێزان د.عبداللە ملاسعيد گرتکی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و زیندین مەولود بریکاری وەزارەت و د.دیار جەباری راوێژکارو سەرپەرشياری خولەکانی وەزارەتی ئەوقاف و حاجی تەيب زرار شێروانی بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی پارێزگای هەولێر و سەيد سديق کەپرانی بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر ، مەراسیمی کۆتایی خولەکانی پەرەپێدانی توانای مرۆيی بۆ مامۆستایانی ئاينی بەڕێز بەڕێوەچوو.


شايەنی باسە ئەم خولانە لە لايەن وەزارەتی ئەوقاف لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لەمانگی شوباتەوە تاوەکو ئەمرۆ بەردەوامی ھەبووە ، کە ئەمڕۆ لە مەڕاسێمێکی شايستەدا لە شاری هەولێر کۆتايی پێهێنرا.


لەوتەیەکدا بەڕێز د. پشتیوان سادق وێڕای پیرۆزبایی لە بەشداربووان و دەستخۆشی لە سەرپەرشتياری خولەکان و مامۆستایانی بەڕێزی وانەبێژ ، جەختی لەپشتیوانیکردن و بەردەوامبوونی ئەم جۆرە خولانە کردەووە بە مەبەستی زياتر پەرەپێدان و بە هێز کردنی تواناکانی مامۆستايانی ئاينی ، دواتر بەڕێزيان پلانی داھاتووی وەزارەتی خستەروو کەبریتیە لەپشتیوانیکردنی بواری ئەکادیمی و زانستی و دەستەبەرکردنی ھەرچی پێویستە بۆخزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی مامۆستایانی ئاينی بەڕێز.


لە پاشان بەڕێزيان ئاماژەی بەوەکرد کە خولانەی ئەمجارە وەک قۆناغی يەکەم زياتر لە سێ ھەزار مامۆستایی ئاینی لەپارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان بەشداريان تيادا کردووە و بە تەئکيد پرۆسەکەش بەردەوامی دەبێت.


وە لە درێژەی وتارەکەيدا بەڕێزيان تيشکی خستە سەر ڕۆڵ و کاريگەری مامۆستايانی ئاينی لە خەباتی نەتەوەيی و نيشتيمانی شۆڕشەکانی کوردستان و پاراستن و ئارامی هەرێمەکەمان


لە کۆتاييدا قەلغانی ڕێزو سوپاس ئاراستەی رێکخەران و مامۆستایانی وانەبێژی خولەکان و هەروەها بڕوانامەی بەشداریبوون بەخشرايە سەرجەم مامۆستایانی ئاينی بەشداربوو.


 


هەواڵەکە لە ئەکاونتی راگەیاندنی ئەوقافی هەولێر وەرگیراوە