لقی چەمچەماڵ لەکۆبونەوەیەکدا چەند بابەتێک تاووتوێ دەکات

سەرلەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە ۲۱/٨/٢٠٢٢ لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی گرێدا بەسەرپەرشتی بەڕێز شێخ وەهاب بەرزنجی و ئامادەبوونی کارگێڕانی لق و ژمارەیەک لە لێپرسراوو کارگێڕی ناوچەکانی سنوری لق و لەوکۆبونەوەیەدا وێڕای دەستپێک بە خوێندنی قورئانی پیرۆز و پاڕانەوە، ئەم تەوەرانە گفتوگۆیان لەبارەوەکرا  :


ئامادەبووان پابەندکران بەدەوامی ئاسایی لەبارەگای لق و بۆئەومەبەستەش هەمووان کۆدەنگ بوون و خشتەیەکی نوێ داڕێژرا بۆ ڕۆژانی دەوام.


دواتر باس لەکەم و کورتییەکانی لیژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ کراو چەند ڕێنماییەکی پێویست لەوڕووەوە خرانەڕوو کە بەنوسراو دەدرێنە لیژنەی فەتوا بۆئەوەی کارەکان زیاتر لەخزمەتی شەرع و موسڵماناندا بێت.


هەروەها لەتەوەرەیەکی تری کۆبونەوەکەدا لێپرسراوی لق جەختی کردەوە لەسەر پابەندبوونی ئامادەبووان و وتاربێژانی سنورەکە بەبەرنامەکانی وەزارەتی ئەوقافەوە بەتایبەت ووتارەکانی ڕۆژی هەینی و ناوونیشانەکانی بۆردی ووتاری ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان .