لەچوارچێوەی پلانی زانستی و بە مەبەستی پێگەیاندنی پێشنوێژ‌و وتار خوێنان پەیمانگایەکی تایبەت بە پێشنوێژ‌و وتاروخوێنان لە شاری هەولێر بۆ خوێندنی ساڵی 2022-2023 دەکرێتەوە، ئەمەش دوای چەندین هەوڵ و بەرنامەی هەردوو دامەزراوەی فەرمی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هاتە کایەوە، کە هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی خزمەتکردن و بەرەو پێشبردنی رەوشی خوێندنی ئیسلامی و ئەکادیمی و پێگەیاندنی وتاربێژی لێهاتوو بۆ پڕکردنەوە مینبەرو مزگەوتەکانی کوردستان.
یەکێتی زانایان رۆڵێکی دیار‌و بەرچاوی هەبوو لە کردنەوەی ئەم پەیمانگایەو لەچەندین کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەم پرسەی تاوتوێ کردووەو بە سوپاسەوە وەزارەتی ئەوقاف هەوڵ و کارئاسانی تەواوی نواند بۆ بە بەرهەم گەیشتنی ئەم پەیمانگایە، کە دەرفەتی زۆر‌و باش بۆ هەموو ئەو بەرێزانە دەرەخسێت، کە دەرفەتی تەواوکردنی خوێندنیان نەبووە، ئەمەش بۆ خزمەتی دۆخی ئایینی و زانستی و پێگەیاندنی ماۆمستایانی ئایینی خزمەت و هەنگاوێکی کاراو دەستکەوتێکی گرنگە.
ئەم پەیمانگایە بەپێی چەند مەرج رێنمایی قوتابیان وەردەگرێت و دەتوانن بە پێی مەرجە ئاماژە پێکراوەکان داواکاری پێشکەش بکەن، هەروەها دەرچووانی پەیمانگا دەبنە پێش نوێژ‌و وتار خوێن بڕوانامەکەشیان بە دبلۆم دادەنرێت وەک ھەر پەیمانگایەکی تری ئەکادیمی. بۆ ئەم مەبەستە ده‌رچووانى پۆلى دوازده‌ى زانستى و وێژه‌يى و خوێندنی ئیسلامی (تعدیل شهادة) ده‌توانن ناویان تۆمار بكه‌ن له پەیمانگای پێشنوێژ و وتارخوێنان.
+ مه‌رجه‌كانی پێشكه‌ش كردن به سیسته‌می ڕاسته‌وخۆ:
يه‌كه‌م: پێشكه‌ش كردن:
مه‌رجی پێشكه‌ش كردنى تایبه‌ت به لقی زانستی و وێژه‌یی وئاماده‌یی ئیسلامیه‌كان(تعدیل شهادە)
١- مه‌رجی ته‌مه‌ن, نابێت ته‌مه‌نی قوتابی له (30) ساڵ زیاتر بێت.
٢- مه‌رجه قوتابی له چاوپێكه‌وتن و تاقیكردنه‌وه ده‌ربچێت.
دووەم: پێداویستیه‌كان:
١ - قوتابى ده‌توانێت سه‌ردانى بەشی مزگەوتەکان بكات لە بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی قەزاکان بۆ وه‌رگرتنى فۆڕم ياخود سه‌ردانى سايتى وەزارەتی ئەوقاف بكات بۆ دابه‌زاندى فۆڕمه‌كه دواتر به هارد كۆپى(به‌ده‌ست) بيهێنێته‌وه بۆ ئەوقافی قەزا.
٢- قوتابى پێشكه‌ش كار دوو فۆڕمى ڕەسه‌ن(أصلى) پڕده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌كه‌ى خۆى و پێویستە مۆرى قوتابخانه له‌سه‌ر فۆڕمه‌كه بێت.
٣ - وینه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگى نوێ و پشتى سپى بێت دانه.
٤- كۆپی (ملون) نفوس ڕه‌گه‌ز نامه ياخود كارتى نيشتمانى. (3) دانه.
٥ - كۆپی (ملون)ناسنامه‌ی قوتابی كه كۆدی تێدایه كه به‌و ناسنامه به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه. (3) دانه.
٦- كۆپی (ملون) كارتى زانيارى. (3) دانه.
٧- كۆپی (ملون) پسوله‌ى خۆراك . (3) دانه.
واباشتره نفوس وكارتى زانيارى و ناسنامه‌ى قوتابى و پسوله‌ى خۆراك هه‌مووى له يه‌ك لاپه‌ڕه بێت و سێ دانه بێت.
٨ - فايلى نايلون.
٩ - قوتابى ده‌بێت فۆڕمى زانيارى پڕبكاته‌وه كه له‌گه‌ڵ فۆڕمه‌كه دا هه‌يه.
١٠ - به‌شى ناو‌خۆى ته‌نها بۆ ئه‌و قوتابيانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى شارن به دوورى (50) كم له سه‌نته‌رى شار.
١١- ئەم فۆڕمە تاوەکو ١٠/٩/٢٠٢٢ دابەشدەکرێت و دوا کات بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕمەکان ١٥/٩/٢٠٢٢، وە چاوپێکەوتن لە ڕۆژی ٢٨/٩/٢٠٢٢ دەبێت.
|