لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی قوتابخانەی ٲحمد موختار جاف دەكات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە بەرواری 2022/8/25 وەفدێکی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان کەپێک هاتبوون لەبەڕێزان مامۆستا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و مامۆستا غالب کارگێڕی لق  بەیاوەری زۆر بەڕێزان مامۆستا طاهر بامۆکی و مامۆستا معتصم بامۆکی و بە ئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسانی حکومی و حیزبی، لەمەراسیمێکی شکۆداردا قوتابخانەی ئەحمەد موختار جاف، کەلەلایەن کاک ئاسۆی حاجی محمد بامۆکیە دروست کرایەوە رادەستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە کرا.


هاوکات بەردی بناغەی خوێندنگەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچانیش دانرا. کە بریارە هاوشێوەی ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف لەلایەن هەڵەبجە گروپەوە بەشێوەیەکی سەردەمیانە دروست بکرێتەوە. خوای گەورە پاداشتی خێری بەڕێزیان بداتەوە  و شوێنەکەی بەچەن قات بۆ پڕ بکاتەوە ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان