لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی خۆی ساز دەکات و سەردانی ناوچەی خانەقینی یەکێتی زانایان دەکات

سەرلەبەیانی 27\8\2022 ئەمڕۆ شاندێکی لقی گەرمیان که پێکهاتبوو لە بەرپرسی لق و کار گێڕان و بەرپرسی ناوچەکان لەگەڵ زانایانی ناوچەی خانەقین کۆبوویەوە بەرپرسی لق باسی یەکێتی زانایان و کاروچالاکیەکانی کرد دواتر داوای کرد ئێمەی زانایان ميراتگری پیغەمبەرین درودی خوای لەسەر بیت ئەبێت ئەو ئەرکەی لەسەرمانە بەئەمانەتەوە بیگەیەنین وەئەرکی سەر شانمانە دیفاع کردن لەئاینی پیرۆزی ئیسلام.


دواتر لەبارەگای ناوچەی خانەقین کۆبوونەوەی مانگانەی لق ئەنجامدراو سەرەتا بەچه ند ئایەتێک لەقورئان دەستی پێکرد دواتر بەرپرسی لق ئاماژەی کرد بۆ هەندیک خاڵ لەوانە داوایکرد یەکریزی و تەبای و برایەتی زانایان گرنگە وەکارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکان باس کرد .


راگەیاندنی لقی گەرمیان