لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەشداری خولی نەهێشتنی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وەختە دەکات

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرواری  2022/8/27 زۆر بەڕێز مامۆستا ٲحمد محمد جێگری بەرپرسی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان وەکو وەفدی لق بەشداری کرد لە خولێک بەناونیشانی : ( نەهێشتنی دیاردەی هاوسەرگیری پێش وەختە).


خولەکە لە پارێزگای هەڵەبجە و لە ژێر چاودێری وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە) و (ڕێکخراوی لێکۆڵەر بۆ سەروەری یاسا)  ڕێکیان خستبوو .


شایانی باسە ( ٢٠)  مامۆستای ئایینی وتاربێژ لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای هەڵەبجە بەشداری خولەکەبوون.


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان