بۆ بەدواداچوونی کارەکانی کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی  سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵا دەکات

ئەمرۆ 31ی8ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کرد


ئامانج لە سەردانەکە زیاتر بۆ بەدواداچوون بوو لەمەڕ هەنگاوەکانی کردنەوەی زانکۆی ئیسلامی لە کوردستان، کە پێشتر لەسەر داوای یەکێتی زانایان سەرۆکی حکومەت رێزدار مەسرور بارزانی بڕیاری کردنەوەی بۆ دەرکرد.


لەدانیشتنێکی دۆستانە دوا پەرەسەندنەکان لەم بارەوە گفتوگۆی لەبارەوە کراو هەردوولاش کۆک بوون لەسەر خێراترکردنی هەنگاوەکان و چۆنیەتی بەدواداچوون، چونکە بابەتی خوێندنی ئیسلامی و ئەکادیمی و توێژینەوەی زانستی لەچوارچێوەی خوێندنی باڵا بابەتێکی گرنگ و جێی بایەخی یەکێتی زانایانە، بۆ ئەوەی بتواندرێ زیاترو باشتر خزمەتی کوردستان و رێڕەوی ئایینی و هزری میانڕەوی پەرەی پێبدرێت و بەشێوەیەکی خۆماڵیانە کەسانی شایستەو لێهاتوو ئامادەو پڕ زانست بکرێن.