لقی سۆرانی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات

ئەمڕۆچوارشەمە ۳۱ - ۸ - ۲۰۲۲ لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سمینارێکی سازکرد بەئامادەبونی بەڕێزان ( م.ملاخالید مەلەکی ) بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای و راواندزو خلیفانی یەکێتی زانایان و بەڕێز ( دکتۆر پشتیوان سرێشمەی ) بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران و تێبینەری ئەوقافی چۆمان و مامۆستایانی ئاینی سۆران و دەوروبەر  .


 بەناونیشانی: ( تێڕوانینێکی یاسایانە بۆ زواج و طلاق و تفريق قضائي )  لەلایەن بەڕێز پارێزەری ڕاوێژکار  ( جوهر عبداللە مولود سرێشمەی)  قوتابی دکتۆرا لەزانکۆی سۆران پێشکەش کرا


دواتر مامۆستایانی بەڕێز بەپرسیارو سەرنجەکانیان سمینارەکەیان دەولەمەندتر کرد، هیوای تەمەن درێژی و سەرکەوتنی بۆ ( مامۆستا جوهر ) دەخوازین