لقي سلێمانی یە کێتی زانایان سە ردانی ناوەندی کۆمە ڵایەتی سلێمانی دە کات

بە مە بە ستی زیاتر هه ماهه نگی کردن ڕۆژی ٤-٩-٢٠٢٢ شاندێکی لقی سلێمانی ( یە کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ) بە سە رۆکایەتی مامۆستا ( عطا پێنجوێنی ) جێگری لێپرسراوی لق و ئە ندامێتی کارگێڕانی لق سە ردانی ناوەندی کۆمەڵایە تی سلێمانی ( یە کێتی نیشتیمانی کوردستانیان ) کرد.


سە رە تا لە لایەن بەڕێز ( منصور محمود خان ) لێپرسراوی ناوەندو ئە ندامانی ناوەندوە پێشوازی کران دواتر جێگری لێپرسراوی لق لە ووتەیە کدا باسی لە ئامانجی سە ردانە کە یان کردو خۆشحاڵی دە ڕبڕی بۆ ئە ودەرفە تە و هیوای خواست کە هه موان بتوانن کاری زیاتری پێکە وەی بکەن و دەست بار بۆیەکتر بگرن لە پێناوخزمەتکرنی هاوڵاتیانی هه رێمی کوردستان دا پاشان لێپرسراوی ناوەند لە ووتەیەکدا بە ناوی خۆی و ئە ندامانی ناوەندی کۆمە ڵایە تیەوە بە خێرهاتنی شاندی زانایانی ئایینی کردو باسی لە دەوری کاراوگرنگی زانایانی ئایینی کردلە ئاراستە کردنی کۆمەڵگاداو  باسی لە گرنگی کاری پێکەوەی نێوان زانایان و ناوەندی کۆمەڵایەتی کرد ، دوای گفتوگۆیەکی دۆستانە سە ردانە کە کۆتایی هات.