خه‌ته‌نه كردن یه‌كێكه له سوننه‌ته گه‌وره‌كانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، كه پێغه‌مبه‌ری خوا موحه‌مه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له چه‌ندین فه‌رمایشتدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، وه‌ك ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی كه (بوخاری و موسلیم) له ئه‌بوهوره‌یره‌وه ده‌یگێڕنه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر(دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) فه‌رموویه‌تی : (الفطرة خمسٌ: الختان، والإستحداد، وقصّ الشارب، وتقليم الأظافر، ونَتْف الإبط) یان ده‌فه‌رموێت: (من أَسْلَم فَليَخْتَتِن)، ده‌با بزانین گرنگی و بایه‌خی ئه‌و سوننه‌ته گه‌وره‌یه چی یه له ڕووی زانستی یه‌وه؟
تا چه‌ند ساڵێكیش له‌مه‌وبه‌ر خه‌ڵكی له ئه‌مه‌ریكا وایان ده‌ڕوانی یه خه‌ته‌نه‌كردنی كوڕان كه ته‌نها دروشمێكی ئاینی یه و تایبه‌ته به موسڵمانان و جوله‌كه‌كانه‌وه، ته‌نانه‌ت پزیشك و نوژدارانی ئه‌و ووڵاته دژایه‌تیشیان ده‌كرد، به‌ڵام وویستی خوای گه‌وره وابوو كه گرنگی زانستی, و دروستی ئه‌و نه‌ریته ڕه‌سه‌نه بۆ سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ده‌ربخات.
له تۆژینه‌وه‌یه‌كدا كه له ژماره‌ی مانگی (5)ی ساڵی (1991)ی گۆڤاری پزیشكی به‌ناوبانگ (Postgraduate Medicine)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه, جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ساڵانه له ئه‌مه‌ریكا (1ملیۆن) كوڕ خه‌ته‌نه ده‌كرێن، زۆریش له‌و پزیشكانه‌ی كه پێشتر دژایه‌تی ئه‌و سوننه‌ته گه‌وره‌یه‌یان ده‌كرد ئێستا پشتگیری لێده‌كه‌ن, و هانی خه‌ڵكیش ده‌ده‌ن كه ئه‌نجامی بده‌ن، بۆ نمونه دكتۆر (ویرویل) كه سه‌رۆكی به‌شی منداڵانه له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی له (واشنتۆن), ئه‌و له ساڵی (1990)دا نوسیویه‌تی: (من له ساڵی (1975)دا یه‌كێك بووم له سه‌رسه‌خترینی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دژایه‌تی خه‌ته‌نه كردنیان كردووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و تۆژینه‌وه و تاقیكردنه‌وانه‌ی كه له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوودا ئه‌نجامدراون, ده‌ریانخستووه كه خه‌ته‌نه‌كردن پێویستی یه‌كی جه‌سته‌یی یه و ئه‌نجامنه‌دان و نه‌كردنی ده‌بێته هۆی زیادبوونی ڕێژه‌ی تووشبون به هه‌وكردنی بۆری یه‌كانی میز و سست بوونی گورچیله‌كان, و له‌كار كه‌وتنیان و زۆر نه‌خۆشی دیكه‌ی درێژخایه‌نی كۆئه‌ندامی ده‌ردان له مرۆڤدا، بۆیه من ئێستا له به‌هێزترین لایه‌نگرانی ئه‌و خه‌ته‌نه كردنه‌م.
دكتۆر (ویرویل) ته‌نها پزیشك نی یه كه بانگه‌شه‌ی بۆ خه‌ته‌نه‌كردن كردووه، به‌ڵكو (ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكی بۆ نوژدارانی منداڵ) به ته‌واوی له ڕاسپارده‌كانی خۆی په‌شیمان ده‌بێته‌وه كه له ساڵی (1975)دا ده‌ریكردووه، و ڕاسپارده‌ی نوێ له ساڵی (1989)دا ده‌رده‌كات كه تیایدا ڕاشكاوانه داوای خه‌ته‌نه‌كردنی هه‌موو منداڵێكی تازه له‌دایكبوو ده‌كات, خه‌ته‌نه كردن پارێزگاری یه‌كی باش ده‌كات له تووشبونی چووكی نێره (ئه‌ندامی نێرینه) به شێرپه‌نجه، دكتۆر (ڕۆبسۆن) له ووتارێكیدا كه له ساڵی (1992)دا بڵاوی كردۆته‌وه, ده‌ریده‌خات كه (60 هه‌زار) پیاو تووشی شێرپه‌نجه‌ی چووك بوون, كه له نێوانیاندا ته‌نها (10 كه‌سیان) خه‌ته‌نه كرا‌و بوون!
دكتۆر (كۆتشین)یش ده‌ڵێت كه ڕێژه‌ی تووشبون به شێرپه‌نجه‌ی چووك (سفره) لای ئه‌وانه‌ی كه خه‌ته‌نه ده‌كرێن، دكتۆر (فینیك)یش له كتێبه‌كه‌یدا كه سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌كردنه و له ساڵی (1988)دا بڵاوی كردۆته‌وه ده‌ڵێت: زیاد له (60) تۆژینه‌وه هه‌یه كه جه‌خت له زیادبوونی نه‌خۆشی یه سێكسی یه‌كان ده‌كاته‌وه لای ئه‌و منداڵانه‌ی كه خهتهنهناكرێن.
نه‌خۆشی (ئه‌یدز) و خه‌ته‌نه كردنی كوڕان :
له سایتی (BBC) له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له ڕۆژی (8)ی ئازاری (2006)دا ئاماژه بۆ دوو تۆژینه‌وه ده‌كات كه باس له پێویستی خه‌ته‌نه كردن ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشی ئه‌یدز كه تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری نی یه, له یه‌كه‌میاندا پزیشكه نه‌رویجی یه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه كوڕان خه‌ته‌نه بكرێن, چونكه ئه‌وه هۆكارێكی گرنگه بۆ خۆپارێزی له نه‌خۆشی ئه‌یدز، وته‌بێژێك به‌ناوی كۆنگره‌ی سیازده‌هه‌می (ئه‌یدز)ی نێوده‌وڵه‌تی كه له باشووری ئه‌فریقیا (كیشوه‌ری ڕه‌ش) به‌سترا ووتی: ده‌توانرێت كه حاڵه‌ته‌كانی تووشبون به نه‌خۆشی ئه‌یدز كه‌م بكرێنه‌وه بۆ نیوه‌ی ئێستای ئه‌وه‌ش له ڕێگای خه‌ته‌نه كردنه‌وه, هه‌روه‌ها به پێی تۆژینه‌وه نوێیه‌كان خه‌ته‌نه‌كردن ئاستی دروستی تاكه‌كان زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر به به‌كتریا و ڤایرۆسه‌كان, دكتۆر (ڕۆبه‌رت بیلی) له زانكۆر (ئیلینۆی) له (شیكاگۆ) ده‌ڵێت: (ده‌كرێت خه‌ته‌نه كردن وه‌ك چه‌كێكی كوشنده به‌كاربێت دژی نه‌خۆشی (ئه‌یدز) و ڤایرۆسی (HIV) كه ده‌بێته هۆی ئه‌و نه‌خۆشی یه), و ئه‌و بڕوای وایه كه ئه‌وه‌نده به‌ڵگه له‌به‌رده‌ستدایه تا ئه‌و سوننه‌ته بكرێته چه‌كێكی كوشنده دژ به‌و نه‌خۆشی یه، ئه‌و دكتۆره تۆژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر گه‌لی (ئهللۆ) له كینیا ئه‌نجامدا، ئه‌و گه‌له ژماره‌یان (3 ملیۆن) ده‌بێت, كوڕانیان خه‌ته‌نه ناكرێن بۆیه ڕێژه‌ی تووشبونیان به (ئه‌یدز) زۆر زۆره, هه‌روه‌ها ژنه تۆژه‌ره‌وه‌ی به‌لجیكی (ئان بوفی) له په‌یمانگای پزیشكی ئیستیوائی له (ئه‌نتۆرب)ی به‌لجیكا ڕێژه‌ی تووشبون به (ئه‌یدز) په‌یوه‌ست ده‌كات به ڕێژه‌ی ئه‌نجامدانی خه‌ته‌نه كردنه‌وه, بۆیه داوا ده‌كات كه كوڕان پێویسته خه‌ته‌نه بكرێن.
هه‌ر به‌پێی سایتی (BBC)ی هه‌مان ڕۆژ, تۆژینه‌وه‌یه‌كی هیندی ده‌ریخستووه كه كرداری خه‌ته‌نه‌كردن به بڕی (6 جار) ئه‌گه‌ری تووشبون به (ئه‌یدز) كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌پێی تۆژینه‌وه‌كه كه له گۆڤاری (لانسێت Lancet)ی پزیشكیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه, ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌بڕدرێت له چووكی نێره نیشانه‌یه بۆ ڤایرۆسی (HIV) چونكه خانه‌ی وای تیایه كه ڤایرۆسه‌كه په‌لاماری ده‌دات.
هه‌روه‌ها له تۆژینه‌وه‌كه‌دا تێبینی ئه‌وه كراوه كه ئه‌و به‌شانه‌ی زیاتر نه‌خۆشی یه‌كه‌ی تیا بڵاوه له كیشوه‌ری ئه‌فریقیادا به‌شه‌كانی خۆرهه‌ڵات و باشوورن، به‌ڵام به‌شه‌كانی خۆرئاوای كه‌متر نه‌خۆشی یه‌كه‌ی تیا بڵاوه چونكه كوڕانیان خه‌ته‌نه ده‌كرێن, شایانی باسه كه ئه‌و تۆژینه‌وه‌یه زیاد له (2000) پیاوی هیندستانیشی گرته‌وه.
سه‌رچاوه:
1- گۆڤاری(حقائق العلم الحدیث)/ ژماره (3- 2002).
2- سایتی (BBC)/ له مێژووی (8/3/2006)دا. |