ئەمڕۆ پێنجشەممە ٨—٩—٢٠٢٢ وەفدێكی لقی ڕانیە ی یەكێتی زانایان بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ملا عبدللە دەروەكۆتری بەشداری لە دوو مەڕاسیمی گرنگ دەكات .
یەكەمیان پێشنیوەڕۆكەی بە وتارێك بەناوی لقی ڕانیە و ئەوقافی ڕاپەڕینەوە بەشداربوین لە ئاھەنگی كردنەوەی مزگەوتی گوندی قوڕەگۆ.
دووەمیان دوای نوێژی عەسر لەگوندی قادراوا لە پشدەر لەمەڕاسیمێكی شایستەدا بە بەشداری بەرفراوانی زانایان و كەسایەتیەكان و نوێنەرانی حكومەت و لایەنە سیاسیەكان بەشداری ئاشتەوایی نێوان ھەردوو بنەماڵەی مام حاجی عبداللە برایمەشین و كاك حاجی خاڵند كرد و بەڕێز مامۆستا ملا عبداللە بەرپرسی لق بەناوی ھەردوو لقی زانایانی ڕانیە و قەڵادزێ و ئەوقافی ڕاپەڕین و بنەماڵەی كاك حاجی خاڵندە وە وتارێكی پێشكەش كرد.
شایەنی باسە چەند مانگێك بەر لە ئێستا لەكێشەیەكی كۆمەڵایەتیدا كە لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا ڕویدا كەسێك كوژرا و یەكێكیش بەسەختی بریندار بوو، بەڵام بەھەوڵی دڵسۆزان لەزانایان و ڕیشسپیانی ھەردوو تیرەی «شارۆشیان» و «مەندەمەران» لە عەشیرەتی ئاكۆ ، توانرا كێشەكە لەوەندە بوەستێنرێ و دواجار ئەلحەمدللە ئاشتەوایی لەنێوان ھەردوو بنەماڵە بەپایان گەیشت.
سوپاس بۆ ھەموو دڵسۆزان، سوپاس بۆ بەشداری بەرفراوانی چین وتوێژە جیاوازەكان دەستخۆشی بۆ دام و دەزگاكانی حكومەت لەناوچەكە كە ھاوكار و ئاسانكار بوون.
سوپاس بۆ گەنجەكان كە گوێڕایەڵی براگەورە و ڕیشسپیان بوون. |