لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی په‌یمانگای ئیسلامی ده‌كات

ڕاگه‌یاندنی لقی ڕانیه‌
ئێواره‌ی ڕۆژی 9/11/2010 شاندێكی باڵای لق به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و، كارگێڕی ڕاگه‌یاندن، به‌ مه‌به‌ستی پیرۆزبایی‌و ده‌ست خۆشی لێكردن، سه‌ردانی په‌یمانگای ئیسلامی ئێوارانی ڕانیه‌یان كرد، كه‌ ئه‌م ساڵ دامه‌ زراوه‌.

شاندی لق به‌ گه‌رمی له‌ لایه‌ن مامۆستایان‌و قوتابیانی په‌یمانگاكه‌ پێشوازیان لێكرا‌و، خوشحاڵی خۆیان نیشاندا.

له‌ لایه‌ن خۆیشیه‌وه‌ به‌رپرسی لقه‌كه‌مان سوپاسی پێشوازیه‌كی كردو، هیواشی خواست كه‌ په‌یمانگا به‌ قوتابی‌و مامۆستاكانیه‌وه‌ هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن بۆ كاری گه‌وره‌ترو پڕ خێرتر، بۆ خزمه‌تی ئیسلام، كردنه‌وه‌ی په‌یمانگاكه‌شی به‌ یه‌كێك له‌ پێویستیه‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كیه‌كانی ناوچه‌كه‌ وه‌سف كرد، به‌ تایبه‌تیش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ یانه‌وێت له‌ به‌شی ئیسلامی بخوێنن.