ئەندامێکی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی مەتڕانی عەنکاوە دەکات

ئەمڕۆ 1ی10ی2022 بەمەبەستی لێک نزیکی و تەئکید کردنەوە لە پێکەوەژیانی ئایینی، بەرێز مامۆستا مەلا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بەڕێز مەتڕان بەشار وەردە لە شارۆچکەی عەنکاوە کرد.


لە دیدارەکەدا کۆمەلێک تەوەر تاوتوێ کراو تەئکید لە پێویستی یەکتر قەبوڵکردن و کارکردن بۆ پاراستنی پێکەوەژیانی ئایینی و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لەو نێوە کرایەوە.


شایەنی باسە بەو پێیەی مامۆستایانی ئایینی رۆڵێکی دیارو بەرچاویان لە قوڵکردنەوەی پێکەوەژیان هەیە، گەلێک جار لە بۆنەو یادە ئایینیەکان هەردوولا سەردانی یەکتر دەکەن و رێز لە بۆنەکانی یەکتر دەگرن و پارێزگاری لەو پێکەوەژیانە دەکەن، کە سیمای کوردستانی لەناوەوەو دەرەوە جوان کردووە.


هەر لەم سەردانەیدا مامۆستا مەلا حسن خۆشناو وەک دیاری کۆبەرهەمی دکتۆر مستەفا زەڵمی کە پتر لە 50 کتێبی زانستی لەبواری شەریعەت و یاسا لەخۆ گرتووە پێشکەش بە مەتڕان بەشار وەردە کرد.