توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو دەبێتەوە

لە ژمارە 3ی بەرگی 7ی وەرزی پایزەی 2022 توێژنەوەیەکی ئەکادیمی لە گۆڤاری زانستی قەڵای زانست- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی لەسەر رۆڵی ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەهەرێمی کوردستان بڵاو کراوەتەوە، کە لەلایەن توێژ د.شێرزاد عزیز سلێمان لە بەشی شەریعەی کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکانی زانکۆی سەلاحەددین بەناونیشانی (تەحكیم و هەوڵەكانی لێژنەی فەتوا سەبارەت بە چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لە هەرێمی كوردستان – عيراق لێكۆڵینەوەیەكی یاسایی شیكاریە)، نوسراوە.


لە پوختەی توێژینەوەکە هاتووە: لێژنەكانی فەتوا لە هەرێمی كوردستان- عیراق چالاكی بەرچاوی هەیە لە كۆمەڵگای كوردستانی، ئەو توێژینەوەیە هەوڵ دەدات بەشێك لەو چالاكیانە بخاتە بەر باس لە ژێر ناونیشانی: (تەحكیم و هەوڵەكانی لێژنەی فەتوا سەبارەت بە چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لە هەرێمی كوردستان – عيراق لێكۆڵینەوەیەكی یاسایی شیكاریە-) لە پێناو وەڵامدانەوەی كۆمەڵێك لەو پرسیارانەی كە پەیوەندی بە بابەتی هەوڵەكانی ئەو لێژنەیەوە هەیە كە هەوڵی چارەسەركردنی ناكۆكیەكان دەدات لە چوارچێوەی یاسای تایبەت، بەتایبەت لەبواری مەدەنی و باری كەسی، بەتایبەت ئەو حاڵەتانەی كە دەكرێت لە ڕووی یاساییەوە بە تەحكیم دابندرێت، و بەراوردكردنی ئەو هەوڵ و رێكاریانەی كە وەردەگیرێت لەلایەن لێژنەكانەوە بەو دەقە یاساییانەی كە پەیوەندی بەو با بەتەوە هەیە.


لە بەشێکی تری هاتووە: گرنگی توێژینەوەكە لەوە دەردەكەوێت كە دەیەوێت لەو بارەیەوە بگاتە چەند دەرەنجامێكی یاسایی كە ببێتە هۆی چەسپاندن و بەرەو پێشبردنی رۆڵی ئەو لێژنانە بەجۆرێك زیاتر خزمەتی دادپەروەری و كۆمەڵگای پێ بكرێت.


بۆ خوێندنەوەو داگرتنی ئەم توێژینەوەیە دەتوانن کلیک لێرەوە بکەن:


http://www.zanayan.org/book_pro.php?id=236