ئەمرۆ 6ی10ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د. حسن خۆشناو و د. دلشاد گەڵاڵی ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازیان لە شاندێکی پەرلەمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان هيمدات سەباح سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردتان و د. مەحمود نەشئەت راوێژکار لە پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە دانیشتنێکی دۆستانەدا باس لە دوا پەرەسەندنەکانی رەوشی ئایینی و رۆڵی مامۆستایانی ئایینی بە شێوەیەکی گشتی و یەکێتی زانایان بە تایبەتی لە بواری پێکەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی کراو تەئکید لە هەماهەنگی پتر کرایەوە. |