مه‌لا سه‌ید صدیق كه‌پرانی، ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر:
سه‌ر له به‌یانی 1/12/2010 شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، له‌گه‌ڵ شاندێكی یاوه‌ری، كه پێكهاتبوو له كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، هه‌ندێك له به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سنووری هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 3 ی ڕێكخستنی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، له‌لایه‌ن ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندو، كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند پێشوازیان لێكرا.
سه‌ره‌تا شێخ نیاز راغب دێگه‌یی به‌ناوی خۆی‌و، سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی ناوشاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری، پیرۆزبایێكی گه‌رمی لێ‌كردن به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له‌لایه‌ن به‌ڕێز مام جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ جاری دووه‌م، وه هیواشی خواست هه‌ر ده‌م سه‌ركه‌وتوو و، به‌رده‌وام بێت بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌لانی عێراق، به‌تایبه‌ت گه‌لی كوردستان.
پاشان تیشكی خسته سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی نێوان خۆیان‌و، سه‌رجه‌م دام‌و ده‌زگاكانی حیزبی‌و ئیداری، بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام‌و، خاك‌و وڵات‌و نیشتیمانه‌كه‌مان، ئاماژه‌شی به پابه‌ندبوون‌و په‌یوه‌ست بوونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن كرد، كه پێویسته پرسه ئاینی یه‌كان فه‌رامۆش نه‌كه‌ن‌و گرنگی پێبده‌ن، چونكه خزمه‌تكردنی پرسه ئاینی یه‌كان ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو چین‌و توێژ‌و لایه‌نێكه .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند، وێڕای به‌خێرهاتنێكی گه‌رمی شاندی میوان، سوپاسی مامۆستایانی ئاینی كرد، به‌تایبه‌تی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان، كه خۆیان به‌خاوه‌ن‌و خه‌مخۆری گشت مامۆستایانی ئاینی ناوشاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری ده‌زانن به‌بێ جیاوازی، وه سوپاسی هه‌ڵوێستی به‌ڕێزیانی كرد به دڵسۆزیان به‌رامبه‌ر به پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و به ده‌نگ هاتنیان به‌رامبه‌ر مافه ڕه‌واكانی میلله‌تی كورد.
له كۆتایشدا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی گشت ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد له سنووری پۆسته‌كه‌ی، كه ده‌بێت بوونیان هه‌بێت له‌گشت پرسه ئاینی یه‌كان‌و، گرنگیان پێ بده‌ن بۆ گه‌یاندنی په‌یامی ڕاسته‌قینه‌ی ئیسلام.
|