روونکردنەویەک لە یەکێتی زانایانەوە بە بۆنەی خۆرگیرانەوە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


بەو پێیەی چاوەروان دەکرێت رۆژی سێشەممە 25ی10ی2022 خۆرگیرانی جوزئی لە هەرێمی کوردستان و چەند وڵاتێکی دیکە روو بدات، کە دیاردەیەکی سروشتی و گەردوونیەو، بەپێی زانیارییەکانی تایبەت بە بواری فەلەکناسی لەکاتژمێری (1:06) يەك و شەش دەقيقەی دوای نیوەرۆ دەست پێ دەکات و تا کاتژمێری (3:35) سێ و سی و پێنج دەقیقە بەر دەوام دەبێت و خۆرگیرانەکەش رێژەییە.


لەژێر رۆشنایی ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەری ئازیز (درودی خوای لەسەر بێت) باسی لەو دیاردە کردووەو دەفەرموێ: (إِنَّ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ لَا يَنْكَسِفَانِ لِمَوْتِ أَحَدٍ مِنَ النَّاسِ، وَلَكِنَّهُمَا آيَتَانِ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ، فَإِذَا رَأَيْتُمُوهُمَا فَقُومُوا فَصَلُّوا)رواه البخاری.


گرنگە لەم کاتەدا نزای خێرو روو لە خودا بەنیەتی گەڕانەوەو دەربڕینی تەوبەو پەشیمانی زۆر بکرێت، هەروەها سوننەتە نوێژی خۆرگیران بکرێ، کە سووننەتێکی پێغەمبەرە (درودی خوای لەسەر بێت) وە دوعای بەردەوامی نیعمەتەکانی خوا بکەین، هەروەک پێویستە وەک رەچاوکردنی رێنمایی تەندروستی و سەلامەتی، راستەوخۆ سەیری خۆرگیرانەکە نەکەین.


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


24ی10ی2022