به‌شی یه‌كه‌م
له‌سه‌رده‌می ئیمرۆماندا ئه‌وه‌ی زۆره فه‌تواو قسه‌كردنه به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه، هه‌ر كه‌سێك توانی ئایه‌تێك و دوو حه‌دیس بخوێنێته‌وه، ئیتر خۆی به موفتی ده‌زانێ و ڕاست و چه‌پ ئه‌یداته به‌ر، خوا هه‌ڵناگرێ له فه‌توا دانیشدا ئه‌وه‌نده بوێرن له هیچ شتێك سڵ ناكه‌نه‌وه، به مه‌رجێك خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیه حزبی و تایبه‌تیه‌كانیان بكات، ئه‌وه‌ی دوێنێ حه‌رام و قه‌ده‌غه بوو، ئه‌مرۆ جیهاده‌و ده‌رگای به‌هه‌شتت بۆ ده‌خاته سه‌ر پشت. هه‌ر كادیرێك به حه‌زو ئاره‌زووی مه‌كته‌به سیاسیه‌كه‌ی، دێت ئایه‌ت و فه‌رمووده شی ده‌كاته‌وه، به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕاو شرۆڤه‌ی زانایان و شاره‌زایانی قورئان و سوننه‌تی ڕاست و ڕه‌وانی پێغه‌مبه‌ر[دروودی خوای له‌سه‌ر بێت]، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه كه ئه‌م فه‌توایه چی به‌دوای خۆیدا دێنێت.
گومانی تێدا نییه هیچ تاوانێك له‌وه گه‌وره‌تر نییه خوا‌و پێغه‌مبه‌رو دینی كۆمه‌ڵگا بكرێنه پردێك بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و مه‌رامی سیاسی. چه‌واشه كردنی كۆمه‌ڵگاش به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه گه‌وره‌ترین تاوانه ده‌رحه‌ق به خوا‌و پێغه‌مبه‌رو كۆمه‌ڵگا، ئه‌وانه‌ی به‌م كاره‌ش هه‌ڵده‌ستن بڕوایان به‌خۆ نییه‌و هیچیان نییه پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگای بكه‌ن، بۆیه به‌ناوی شتێكه‌وه دێنه گۆڕه‌پان كه خه‌ڵك جورئه‌ت نه‌كات ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وپه‌ڕی بێ هێزی و لاوازیه‌و نیشانه‌ی سفر هێنانیانه له چاكسازی و پێشكه‌وتن و دابین كردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ كۆمه‌ڵگا.
وه‌سیه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا [دروودی خوای له‌سه‌ر بێت] بۆ سه‌حابه به‌رێزه‌كان له‌كاتی ناردنیان بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ دووژمندا ئه‌وه‌بوو:(وإذا حاصرت أهل حصن فأرادوك أن تجعل له‌م ذمة الله، وذمة نبيه، فلا تجعل له‌م ذمة الله، ولا ذمة نبيه، ولكن اجعل له‌م ذمتك وذمة أصحابك، فإنكم أن تخفروا ذممكم وذمم أصحابكم أهون من أن تخفروا ذمة الله وذمة رسوله، وإذا حاصرت أهل حصن فأرادوك أن تنزلهم علي حكم الله، فلا تنزلهم علي حكم الله، ولكن أنزلهم علي حكمك، فإنك لا تدري أتصيب حكم الله فيهم أم لا..)رواه مسلم
واته: ئه‌گه‌ر دووژمنت گه‌مارۆداو ئه‌وان به‌ختی و خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ویست، هه‌رگیز به‌ختی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان پێ مه‌ده، به‌ڵكو به‌ختی خۆت و هاوڕێكانت بده‌رێ، چونكه ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ختی خۆتان بشكێنن، گوناهه‌كه‌ی زۆر سووكتره له‌وه‌ی كه به‌ختی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بشكێنن، خۆ ئه‌گه‌ر ویستیان له‌سه‌ر حوكم و بڕیاری خوا خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئه‌وا به‌ڵێنی حوكمی خوایان پێ مه‌ده، به‌ڵكو به‌ڵێنی حوكمی خۆتیان بده‌رێ، چونكه تۆ نازانی له بڕیاردان به‌ناوی خواوه، هه‌ڵه ده‌كه‌ی یانیش دروست بڕیار ده‌ده‌ی..).
كه‌چی هه‌ندێ له كادیرانی پارته ئیسلامیه‌كان به شێوه‌یێك قسه‌و لێدوانه‌كانیان به‌ناوی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه ئاراسته ئه‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی تاكه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خوا‌و پێغه‌مبه‌ر بن و جگه له‌خۆیان لاده‌رو پیاوی ده‌سه‌ڵات بن. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌ومامۆستا به‌رێزانه‌ی كه له ته‌له‌فزیۆنه‌كانیان ده‌رده‌كه‌ون، به نه‌فه‌سێكی ئه‌وه‌نده حزبیانه ده‌دوێن، هیچ مامۆستایێكی ئایینی كه به‌لای ئه‌وانه‌وه پیاوی ده‌سه‌ڵاته، به‌و ڕه‌هاییه مافی قسه‌كردن به‌خۆی نادات، هه‌ر ئه‌مه‌ش زیاتر بووه هۆی نووسینی ئه‌م وتاره.
به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه ڕوون بكه‌مه‌وه كه مه‌به‌ست له‌م نووسینه، به‌هیچ شێوه‌یێك به‌رگری كردن نییه له‌و نادادپه‌روه‌ریه‌ی كه له كوردستان هه‌یه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ڕازی كردنی هیچ حزب و لایه‌نێكیشم نییه، پشتگیری ته‌واویش له داوا‌و داخوازیه ڕه‌واكانی خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌م به مه‌رجێ له سنووری شه‌رع و لۆژیك ده‌رنه‌چن و، دووژمن بۆ مه‌به‌ستی خۆی به‌كاریان نه‌هێنێ، ڕۆژێك له ڕۆژانیش پیشه‌ی خۆم وه‌كو مامۆستایێكی ئایینی نه‌خستۆته خزمه‌تی ئه‌و حزب یان ئه‌و لایه‌ن، له‌هه‌ر شوێنێكیش له‌م كوردستانه سووكایه‌تی به ئایینی پیرۆزی ئیسلام یاخود مامۆستایانی ئایینی كرابێت، ئه‌گه‌ر كه‌سی یه‌كه‌م نه‌بووبم له به‌گژدا چوونیدا، ئه‌وا كه‌سی ئه‌خیر نه‌بووم، ئه‌وه‌ی بۆ نووسین و وتاره‌كانیشم بگه‌ڕێته‌وه ئه‌م ڕاستیه‌ی بۆ ده‌رده‌كه‌وێ. لێره‌شدا ڕووی وتاره‌كه‌م ته‌نیا بۆ به‌رپرس و ئه‌وكه‌سانه‌یه كه بڕیار به‌ده‌ستن و حه‌ق به‌خۆیان ئه‌ده‌ن ئایینی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و ده‌سكه‌وتی سیاسی به‌كار بێنن، نه‌ك ئه‌وكه‌سانه‌ی كه به هه‌ستێكی ته‌واو ئایین په‌روه‌رانه له‌گه‌ڵیاندان، چونكه زۆرێك له‌وانه‌ی كه له نزیكه‌وه ده‌یانناسم و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیم له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌و، ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌كێك له‌و حزبانه‌ن، به‌ڕاستی نموونه‌ی ئه‌خلاق و خۆپارێزین و، هه‌رگیز ئه‌و حه‌قه به‌خۆم ناده‌م گومان له ئایین په‌روه‌ری و ده‌ستپاكیاندا بكه‌م، به‌ڵام بوونی ئه‌و جۆره كه‌سانه له‌نێو ریزه‌كانیاندا، نابێته پاساو بۆ چاوپۆشی كردن له‌و فه‌توایانه‌ی كه به نه‌فه‌سێكی ته‌واو حزبیانه‌وه ده‌درێن، چونكه بێده‌نگی لێ‌كردن مانا‌و نیشانه‌ی ڕه‌زامه‌ندیه، بۆیه به ئه‌ركی خۆمانی ده‌زانین خه‌ڵكی كوردستان له‌و چه‌واشه‌كاریانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش هه‌ستی دینداری و خوا په‌رستیان لایه‌و به‌ڕاستی دڵسۆزی ئایینی پیرۆزی ئیسلامن، ئه‌بێت به سنگێكی فراوانه‌وه ئه‌و ڕه‌خنانه‌مان لێ قه‌بوڵ بكه‌ن و كار له‌سه‌ر ڕاستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن، نه‌ك به‌چاوی ناحه‌زو پیاوی ده‌سه‌ڵات سه‌یری ڕه‌خنه‌كانمان بكه‌ن. ئێمه له‌ڕابردوودا، به‌تایبه‌تی له شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌نجامه ترسناكه‌كانی به‌حزبی كردنی فه‌توامان بینیوه‌و، ده‌زانین ئه‌و جۆره فه‌توایانه كۆمه‌ڵگای كوردستانی دووچاری چ كاره‌ساتێكی جه‌رگبڕ ده‌كه‌ن و، به‌ره‌و چ ئاقارێكی نه‌ویستراو ڕاپێچی ده‌كه‌ن. جا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموون دووباره نه‌بێته‌وه، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمانی ده‌زانین خه‌ڵكی كوردستان له نادروستی ئه‌و جۆره خواپه‌رستی و فه‌توایانه ئاگادار بكه‌ینه‌وه كه بۆ مه‌رامی سیاسی و به تقلیدو چاولێكه‌ری هه‌ندێ وڵاتی عه‌ره‌بی له‌كوردستان پیاده ده‌كرێت.
یه‌كه‌م جار با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ قورئانی پیرۆز‌و بزانین خوای گه‌وره چۆن سه‌رزه‌نشتی ئه‌وكه‌سانه ده‌كات كه به‌بێ زانست و، بۆ مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ، وتار‌و قسه‌كانیان به‌ناوی خواوه ئاراسته ئه‌كه‌ن، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ كُلُوا مِمَّا فِي الْأَرْضِ حَلَالًا طَيِّبًا ؤلَا تَتَّبِعُوا خُطُؤاتِ الشَّيْطَانِ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُبِينٌ ، إِنَّمَا يَأْمُرُكُمْ بِالسُّو‌وِ ؤالْفَحْشَا‌وِ ؤأَنْ تَقُولُوا عَلَي اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ] البقرة 169- 168.
واته: ئه‌ی خه‌ڵكینه: له رزق و رۆزی حه‌ڵاڵ و پاكی زه‌وی بخۆن و، شوێن هه‌نگاوه‌كانی شه‌یتان مه‌كه‌ون، چونكه گومانی تێدا نییه ئه‌و دوژمنێكی ئاشكراتانه. بێگومان ئه‌و شه‌یتانه هه‌ر فه‌رمان به خراپه و گوناهو تاوان ده‌كات و هانتان ده‌دات بۆ وتنی هه‌ندێك شت یان هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك گوفتار به‌ده‌م خواوه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن (كه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و كاره‌تان چه‌نده مه‌ترسیداره).
له ئایه‌تێكی تردا خوای گه‌وره نه‌ك هه‌ر سه‌رزه‌نشتیان ده‌كات، به‌ڵكو قسه‌كردن به‌ناوی خواوه به‌بێ زانست، له‌گه‌ڵ شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره به‌راوردی ده‌كات، هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت: [ قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّيَ الْفَؤاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا ؤمَا بَطَنَ ؤالْإِثْمَ ؤالْبَغْيَ بِغَيْرِ الْحَقِّ ؤأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ يُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا ؤأَنْ تَقُولُوا عَلَي اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ] الَاعراف 33.
واته: پێیان بڵێ: به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم هه‌رچی گوناهو خراپه‌یه حه‌رامی كردووه چ ئه‌وانه‌ی ئاشكران ... هه‌روه‌ها حه‌رامی كردووه له خۆتانه‌وه به‌ناوی خواوه، دوور له هه‌موو زانیاری و زانستێك قسه بكه‌ن.
(ابن القیم) ده‌ڵێت: قسه كردن به‌ناوی خواوه به‌بێ زانست، له گه‌وره‌ترین حه‌رامه‌كانه و گوناهه‌كه‌شی له‌هه‌موو گوناهێكی تر گه‌وره‌تره.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر بزانرێ و به ئه‌نقه‌ست درۆ به‌ده‌م خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه بكرێت ؟ ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا [g] ده‌فه‌رموێت: (من كذب علي متعمدا، فليتبوأ مقعده من النار) رواه مسلم.
واته: هه‌ركه‌سێك به ئه‌نقه‌ست درۆ به‌زاری منه‌وه بكات، با جێگه‌ی خۆی له دۆزه‌خ خۆش بكات.
بۆیه سه‌حابه‌و پێشینانمان كاتێك پرسیارێكیان لێده‌كرا، تا ناچار نه‌ده‌بوون، وه‌ڵامیان نه‌ده‌دایه‌وه، (عبدالرحمن بن أبی لیلی) ده‌ڵێت: (سه‌دو بیست كه‌سم له ئه‌نساره‌كان بینی كه هه‌موویان سه‌حابه‌ی پێغه‌مبه‌ر بوون، كاتێك پرسیارێك ئاراسته‌ی یه‌كێكیان ده‌كرا، ئه‌و بۆلای ئه‌وی تری ده‌نارد، تا ده‌گه‌یشته‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی كه یه‌كه‌م جار پرسیاره‌كه‌ی لێكراوه.
ئیمام (أبو حنیفه) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌ڵێت:( ئه‌گه‌ر ترسم له خوای گه‌وره نه‌بوایه كه زانست ده‌فه‌وتێ، هه‌رگیز فه‌توام نه‌ئه‌دا، خۆشیه‌كه بۆ خۆیان بێت و ئۆباڵه‌كه‌شی به ئه‌ستۆی من!).
هه‌روه‌ها ئیمامی (مالیك) ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت ده‌فه‌رموێت: (هه‌ركه‌سێك بیه‌وێ وه‌ڵامی پرسیارێك بداته‌وه، پێویسته به‌ر له وه‌ڵام دانه‌وه، خۆی له‌به‌رده‌م به‌هه‌شت و جه‌هه‌نه‌م دابنێت و بزانێت چۆن ڕزگاری ده‌بێت، ئه‌وجا وه‌ڵام بداته‌وه).
(عبدالرحمن ابن مهدی) بۆمانی ده‌گێڕێته‌وه كه: ( كابرایێك سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یێك پرسیاری له ئیمام (مالك بن أنس) كرد، ئه‌ویش گووتی: نازانم، كابرا به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه گووتی: ئه‌ی (أبا عبدالله) چۆن ده‌ڵێی نازانم ؟ ئیمام مالیك گووتی: به‌ڵێ نازانم، به‌وانه‌ی دوای خۆشت بڵێ كه من نازانم.
ئیمامی شافعیش به‌هه‌مان شێوه، جارێكیان سه‌باره‌ت به بابه‌تێك پرسیارێكی لێكرا _ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت_ به‌ڵام ئه‌و بێده‌نگی لێكرد‌و هیچ وه‌ڵامێكی نه‌دایه‌وه، كاتێكیش سه‌باره‌ت به‌و بێده‌نگ بوونه پرسیاری لێكرا، گووتی: تاوه‌كو بۆم ڕوون نه‌بێته‌وه، ئاخۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌م خێرتره یان بێده‌نگ بوونم، وه‌ڵام ناده‌مه‌وه.
هه‌روه‌ها (ئه‌سره‌م) ده‌ڵێت: زۆرجار گوێم له ئیمام (أحمد بن حنبل) ده‌بوو _ ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت_ ده‌یگووت: نازانم.
سه‌حابه‌و زانایان و شاره‌زایانی پێشینان به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ فه‌توادا كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌جیهانی ئیسلامی‌دا موفتی ئه‌وه‌نده زۆر بوون، ئه‌وه‌نده فه‌توای دژ به‌یه‌ك ده‌درێت، خه‌ڵكی ئاسایی سه‌ری لێ شێواوه‌و، نازانێت به‌قسه‌ی كامیان بكات، له‌جیهانی عه‌ره‌بیدا به‌و موفتیانه ده‌گوترێت: (مفتی الفچائیات- موفتی كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان). بوێری و چاونه‌ترسی له فه‌تواداندا، نیشانه‌ی له خوا نه‌ترسی و نه‌بوونی ته‌قوایه، هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت:[أجرۆكم علی الفتیا، أجرۆكم علی النار] رواه الدارمی فی سننه.
واته: بوێرترین كه‌ستان له فه‌توادانا، بوێرترین كه‌ستان ده‌بێت بۆ نێو ئاگری دۆزه‌خ. |