شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکات و چەند زانایەکی ئایینیش بەسەر دەکاتەوە

رۆژی 26ی10ی2022 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی دڤەری سلێمانیان کردو وێڕای بەسەرکردنەوەی هەردوو لقی سلێمانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانی ژمارەیەک مامۆستای ئایینیان بەسەر کردەوە.


سەرەتا شاندەکە سەردانی لقی سلێمانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانیان کردو لە لایەن بەرپرسی لق و جێگری بەرپرسی لق و بەشێک لە کارگێرانی لق و سەرۆکی فەتوای باڵای سلێمانی و ئەندامانی فەتوا پێشوازیان لێ کرا.


دواتر شاندەکە بەیاوەری لقی سلێمانی یەکێتی زانایان سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی سلێمانیان کردو لەلایەن بەرێز هاوژین رەئوف بەرێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی پێشوازی کران.


پاشان بەمەبەستی هەواڵپرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەرەوشی تەندروستیان شاندەکە سەردانی هەریەک لە بەرێزان مامۆستا مەلا نەجمەددین وادی ئەندامی پێشووتری مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و مامۆستا شێخ محمود شێخ صاحیب نەقشبەندی کەسایەتی دیاری ئایینی لە سنووری شارەزوورو مامۆستا شێخ محمد ئە مین جەمیل موفتی بەرپرسی پێشووتری لقەکانی سلێمانی و شارەزووری یەکێتی زانایان کرد.


لەتەواوی دانیشتنەکاندا باس لە دۆخی ئێستای رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایانی ئایینی و یەکێتی زانایان لە رابردوو کراو تەئکید لە پێویستی خزمەتی زانایان و هەماهەنگی دامەزراوە ئایینیەکان و بەرەو پێشبردنی رۆڵی مزگەوت و فەتواو گوتاری ئایینی لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.


شایەنی باسە دواتر شاندەکە لە شاری هەڵەبجەی تازە بەشداری پرسەی باوکی مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکێتی زانایانیان کردو لەنزیکەوە هاوخەمی خۆیان راگەیاندو نزای خێریان بۆ کۆچکردوو کرد.