مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی هاوکاری و هەماهەنگی تورکی (تیکا) دەکات

ئەمرۆ 31ی10ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان، بە ئامادەیی بەرێزان مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی پێشوازیان لە شاندێکی رێکخراوی هاوکاری و هەماهەنگی تورکی (تیکا) بە سەرۆکایەتی بەرێز کامیل کۆڵەبەش نوێنەری رێکخراوەکە کرد.


لەدانیشتنێکدا شاندەکە وێڕای خۆشحاڵیان بۆ دیداری یەکێتی زانایان باسیان لە کاری مرۆیی و ئەجێندای رێکخراوەکەیان کردو خۆشحاڵی خۆیان بە پەرەسەندنەکانی هەرێم و رۆڵی زانایان دەربڕی و خوازیاری هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بوون.


لەلایەن خۆشیەوە بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان وێڕای بەخێرهێنان و خۆشحاڵی، سوپاسی شاندەکەی کردو ئامانج و ستارتیژی یەکێتی زانایانی لە کارو هەنگاوەکان خستە ڕوو، تەئکیدی لە چەند خاڵێکی هاوبەش کرد، بەتایبەت ئەو هەنگاوانەی لەرووی ئایینی و پەرەپێدانی مرۆیی و پەیوەندی رۆشنبیری خزمەت بە دۆخی کۆمەڵگە دەکەن.


دواجار هەردوولا کۆک بوون لەسەر پەیوەندی بەردەوام و پێویستی هەماهەنگی نێوانیان و هەوڵدان بۆ خزمەتی پتری ئیسلام و کۆمەڵگە و بەرەو پێشبردنی دۆخی زانستی و رۆڵی زانایانی ئایینی.