شاندێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان سەردانی ناحیەی سیدەکان بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی لقی سۆران کە پێکهاتبوو لە کارگێڕانی لق سەردانی ناحیەی سیدەکانیان کردو لەگەل بەرپرس و کارگێڕانی ناوچەی سیدەکانی یەکێتی زانایان کۆبونەوە. دواتر سەردانی ( مامۆستا ملابارزان جلال برادۆستی)یان کرد.


 هەرئەمڕۆ بەمەبەستی هەماهەنگی زیاتر لەنێوان زانایانی ئاینی و دامودەزگاکانی حزبی و حکومی لەناحیەی سیدەکان شاندی لقەکەمان سەردانی دامودەزگاکانی ئەوسنورەیان کرد کەپێکهاتبون لەم بەڕێزانەی خوارەوە .


۱- لیژنەی ناوچەی سیدەکانی ( پ . د . ک )


۲- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سیدەکان


۳-بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سیدەکان


٤-شارەوانی سیدەکان


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان