د. عه‌لی خه‌تیب: سه‌رسامین به‌ هه‌نگاوه‌كانی زانایانی ئایینی له‌ كوردستان



دوای به‌ژداری كردنی له‌ كۆنگره‌ی پێكه‌وه‌ ژیان له‌ شاری هه‌ولێر گه‌وره‌ زانای شیعه‌ د. عه‌لی خه‌تیب سه‌ردانی یه‌كێتی زانایانی كردو له‌ دانیشتنێكدا چه‌ندین پرس تاو توێ‌ كران.

جێگری سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی شیعه‌ به‌رێز د. عه‌لی خه‌تیب ئێواره‌ی رۆژی 1/12/2010 له‌ سه‌ردانێكی تایبه‌تی بۆ یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كۆبووه‌وه‌.

له‌ دانیشتنێكدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ په‌یوه‌ندی‌و هه‌بوونی هاوكاری دوولایه‌نه‌‌و كار كردن له‌ پێناو پێكه‌وه‌ ژیانی مه‌زهه‌بی‌و ئایینی كرده‌وه‌، له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا عه‌بدڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕین، پێی راگه‌یاند: وه‌ك هه‌میشه‌ زانایانی كورد‌و یه‌كێتی زانایان ده‌ستی برایه‌تی‌و هاوكاری‌و گیانی پێكه‌وه‌ ژیانی مه‌زهه‌بی درێژه‌، هه‌بوونی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌‌و به‌رده‌وامیشی به‌ پێویست دانا.

سه‌ره‌ڕای تاوتوێ‌ كردنی چه‌ندین پرسی دیكه‌، جێگری سه‌رۆكی وه‌قفی شیعه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ په‌یام چه‌ند پرس‌و بابه‌تێكی شرۆڤه‌ كرد، ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌ ژماره‌ی داهاتوو بخوێنه‌وه‌.