دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەهۆی سیستەمی غازیەوە ماڵباتێکی دیاری کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەر تەقیەوە و کارەساتێکی گەورەی بەدوای خۆیداھێناو بەھۆیەوە ۱۵ کەس شەھیدو ۱۲ی تریش برینداربوون.
ئەم رووداوە دڵتەزێنە هەموومانی تاساندو خەمباری کردین و لەدەروونەوە ئازاری داین، بەم بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی شاری سلێمانی بەگشتی و ماڵباتی قوربانیان بەتایبەتی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە شەهید وەربگرێت و شیفای بەخێریش بۆ برینداران بنێرێت، خوای گەورە سەبرو ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادەو خزم و کەس و کاریان ببەخشێت.
هەر لێرەوە سوپاسی حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندارەکان و تیمی حکومی و هاوڵاتیانی سلێمانی و تەواوی هاوکاران دەکەین، کە بە ئەرک و کاری پێویست هەڵسان و فریای رووداوەکە کەوتن.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
۱۸ی۱۱ی۲٠۲۲ |