سلێمانی: شاندێکی باڵای یەکێتی زانایان بەشداری پرسەی قوربانیانی روداوەکەی شاری سلێمانی دەکات


ئەمرۆ 20ی11ی2022 بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێز مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک، لەگەڵ بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەشداری پرسی قوربانیانی رووداوەکەی شاری سلێمانیان کردو لەنزیکەوە پرسەو هاوخەمی خۆیان راگەیاندو نزاو فاتیحەی خێریان بۆ قوربانیان خوێندو دوعای زوو چاکبوونەوەی بریندارانیان کرد.
دواتر شاندەکە بەشدار بوون لە مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ مامۆستایانی ئایینی خانەنشین، کە لەلایەن بەرێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە رێزلێنانەکە گەیێندرا.