یەکێتی زانایان بۆ روداوەکەی شاری دهوک پەیامێکی هاوخەمی بڵاو دەکاتەوە

 بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


بەداخەوە شەوی رابردوو لە پارێزگای دهوک بەهۆی تەقینی سیستەمی غازەوە کۆمەڵێک هاوڵاتی بوونە قوربانی و، دیسان رووداوەکە هەموومانی تاساندو خەمباری کردین و لەدەروونەوە ئازاری داین، بەم بۆنەوە پرسەو هاوخەمی خۆمان ئاراستەی پارێزگای دهوک بەگشتی و ماڵباتی قوربانیان بەتایبەتی دەکەین، لە خوای گەورە داواکارین قوربانیان بە شەهید وەربگرێت و شیفای بەخێریش بۆ برینداران بنێرێت، خوای گەورە سەبرو ئارامی و دڵنەوایی بە خانەوادەو خزم و کەس و کاری هەموو لایەک ببەخشێت.


 


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


22ی11ی2022