توێژه‌ر‌و لێكۆله‌رێكی هۆڵه‌ندی له زانكۆی (Leiden University)هۆله‌ندا، ده‌ریخستووه: مێژووی موسڵمانان زۆر به ڕێكی‌و دروستی یه‌وه نوسراوه‌ته‌وه‌و، شایانی پشت پێ به‌ستنه.
سباستیان كه ئافره‌تێكی توێژه‌ری بواری مێژووی ئیسلامیه، له دوا توێژینه‌وه‌یدا دانی به‌وه ناوه: به گوێره‌ی ئه‌و ده‌ستنوسه كۆنانه‌ی كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی ده‌وروبه‌ری 725 ی زاینی، زۆر به وردبینی‌و رێكیه‌وه نوسراوه‌ته‌وه‌و، هیچ شوێنی گومان‌و دودڵی نیه.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه: هۆی به دوا داچوون‌و توێژینه‌وه‌م بۆ مێژووی درێژی ئیسلام، قسه‌ی هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی خۆم بو‌و، كه خوێندنه‌وه‌یان بۆ مێژووی ئیسلامی وابوو: گوایه له‌سه‌ر هه‌ڵه‌و بێ بناغه‌یی بونیاد نراوه‌و، هیچ مه‌رجێكی زانستی نه‌بووه، به‌ڵكو گومانیان وابوو: كه خودی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش كه‌سێكی گوماناوی‌و خه‌یاڵاویه‌و، موسڵمانان هه‌ر له خۆوه وڵاتانیان داگیركردووه.
شایانی باسه: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بووه جێگه‌ی بایه‌خێكی زۆری ئه‌نجومه‌نی ئه‌وڕوپی، هه‌ربۆیه‌یش بڕی یه‌ك ملیۆن یۆڕۆی دا به خودی توێژه‌ر.
|