ئه‌وه ده‌یان ڕۆژه خه‌ڵكێك وه‌ك ته‌ماشاكاری خۆپیشاندانه‌كان‌و رووداوه نه‌خوازراوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی هه‌رێمی كوردستانن، خه‌ڵكێك تێیوه گڵاوه‌و خه‌ڵكێكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میللهتو خه‌ڵكێكیش بۆ حیزب‌و كه‌سانێكیش بۆ ناوبانگ ده‌ركردن‌و ژماره‌یه‌كیش به دڵسۆزی‌و...هتد. هه‌ریه‌كه‌و بۆ مه‌رامێك كار ده‌كات..، سیناریۆكانمان لێ تێكه‌ڵ بووه‌و ناتوانین وه‌كو پێویست باش‌و خراپ‌و راست‌و ناڕاست‌و حهقو ناحه‌ق لێك جودا بكه‌ینه‌وه..
ده‌سه‌ڵات بێتامی كرد‌و هه‌روه‌ك ئۆپزسیۆنیش كاره‌كه‌یان له‌دڵسۆزیه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان گواسته‌وه‌و له‌و نێوانه‌ش مامۆستایانی ئاینی‌و هاوڵاتیانو هێزه ئه‌منیه‌كان بوونه قوربانی هه‌موو كاره‌ساته دڵته‌زێنه‌كان!
من له‌وه ناگه‌م كه هاوڵاتیان تاوه‌كو كه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه سوته‌مه‌نی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سانێك كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان‌و لایهنو حیزبیان له‌پێشه‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان دادهنێنو هاوڵاتیان وه‌ك قه‌ڵغانێك بۆخۆیان به‌كاریان دێنن؟!
باشه مامۆستایانی ئاینی بۆچی به‌م شێوازه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ترازاونو خلیسكیان بردوه؟
من (له‌هه‌موو ئه‌وانه) تێناگهمو هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه ئه‌وه فیتنه‌یه‌و زۆر كه‌س تێ ی كه‌وتین‌و ئه‌وه‌ی فریای نهكهوتبین روحیانهتو ئیمانهكانمانه..
هه‌ركه‌سه‌و بۆخۆی دهڵێو ڕاگه‌یاندنه‌كانیش شته‌كان له‌قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر دهكهنو (ترش‌و خوێ ی پێ وه‌ر دهكهنو) شتی گه‌وره‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بچوكی ده‌كه‌نه‌وه‌و درۆی فه‌قیریش به باڕه‌باڕ ده‌كرێت!
من ئه‌وه ده‌زانم كه ئه‌وه‌ی ده‌ڕوا(و ده‌بێته قوربانی ئه‌وكاره‌ساته دڵ تهزێنانه) لهماڵو منداڵ‌و كهسو كاری خۆی ده‌ڕوا!، له‌پاش نه‌مانی با هه‌ر به‌ناو چاكسازی بكرێت ئینجا به ئه‌وو ماڵه‌وه‌یان چی؟!
وه‌زعه‌كه له‌تام چووه دهرێو تا سه‌ر ئێسقانیش بێ تام بوو!
- من لێره‌دا چه‌ند ڕێگا چاره‌یه‌ك ده‌خه‌مه ڕوو ئه‌گه‌ر چی نازانم كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت یان نا به‌ڵام بۆ خوا ده‌یڵێم:
* سه‌ره‌تا به ده‌سه‌ڵات ده‌ڵێم: پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز به ته‌نها (30) مانگ خه‌لافه‌تی گرته ده‌ست كه‌چی چاكسازیه‌كی ریشه‌یی وای كرد كه له‌هه‌موو وڵات‌و شوێنه دوور‌و نزیكه‌كانی به‌رده‌ستی (به‌بێ ته‌یاره‌و سه‌یاره‌و كۆمپیوته‌رو ئینتهرنێتو مۆبایل..) ڕه‌نگی دایه‌وه، ئێوه خۆ شوكر ئه‌و هه‌موو تهكنهلۆژیایهو پاره‌ی زۆر له‌به‌ر ده‌ستانه‌و كوردستانیش له‌چاو وڵاتان(و هه‌روه‌ها مه‌مله‌كه‌تی ژێر ده‌ستی پێشه‌وا عومه‌ری كوڕی عبدالعزیز) هه‌ر خێزانێكی (17-18) نهفهرینه، كه ده‌كرێ زۆر به‌ئاسانی بهكردارو به زوترین كات چاكسازی ئهنجامبدهنو وه‌زعی كرێچی‌و هه‌ژاران‌و نه‌داران‌و نازداران...هتد. بگۆڕن به‌ره‌وباشتر.
* ده‌ڵێمه ده‌سه‌ڵات: به‌خۆتان دابچنه‌وه‌و ده‌ستكاری مامۆستایانی ئاینی مه‌كه‌ن! هه‌روه‌ك داواكاریشم له مامۆستایانی ئاینی كه له ڕێڕه‌وی راسته‌قینه‌ی دین نهترازێنو مه‌لایه‌تی خۆیان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزب به‌كار نه‌هێنن! شانازی به میراتگریهكهی پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه‌وسلم) بكه‌ن نه‌ك شتی دیكه!
* هه‌روه‌ك داوا له لایه‌نه ئۆپزسیۆنهكانیش ده‌كه‌م: كوڕی خه‌ڵك مه‌ده‌ن به‌كوشت بۆ وه‌زیرو گزیریو مێزو كورسی‌و پاره‌و دینار‌و دۆلار..و مه‌رامی سیای خۆتان!
* به هاوڵاتیانی به‌ڕێزیش ڕاده‌گه‌یه‌نم: خۆتان مه‌كه‌نه سوتهمهنیو دارده‌ستی هیچ كهسو هیچ تاقم‌و لایهنو حیزبێك..ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌س تاكو ئێستا نههاتوته سه‌ر قه‌ناعه‌ت كه حیزب ته‌نها به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیدا وێڵه ئه‌وه ئێستا وه‌ره سه‌ر قهناعهتو ئیمانی خۆت‌و 2ڕكهعات نوێژی خۆت‌و 2هه‌زار دیناری حه‌ڵاڵی گیرفانی خۆت به‌سه‌ری بابی یه‌ك حیزب مه‌گۆڕه‌وه (بێ جیاوازی)..له قورئانی پیرۆزیشدا له‌دوو شوێن هاتووه: ((كُلُّ حِزْبٍ بِمَا ڵدَیْهِمْ فَڕحُونَ)) ألروم:32+ألمۆمنون:53، ((كُلُّ)) هه‌موو فرقه‌یه‌ك (بێ جیاوازی) شانازی به خۆیان‌و پڕۆگرام‌و ئهندامو رێبازی خۆیان ده‌كه‌ن!
له‌كۆتاییدا/ تكا لهههموولا ده‌كه‌م خوێنی خه‌ڵك‌و منداڵی خه‌ڵك مهڕێژنو له‌پاشانیش مه‌یكه‌نه مه‌زادی راگه‌یاندنه‌كان.. هێشتا زامه‌كانمان ساڕ‌ێژ نه‌بووینه‌و میلله‌تی كورد توانای برین‌و زامی نوێ ی نه‌ماوه‌و به‌هه‌موولایه‌ك ده‌ڵێم: إتقواالله ((ۆاتَّقُواْ اللّهَ الَّژِێ إِڵیْهِ تُحْشَرُونَ))!. |