بێگومان ئه‌و هه‌موو ده‌رده‌سه‌ریه‌ی مرۆڤایه‌تی به‌هۆی تۆقاندن -ئیڕهاب- ـه‌وه ده‌یچێژێ؛ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه، هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ هه‌موو بیرمه‌ندان یه‌كده‌ست و یه‌كده‌نگ بكات بۆ له‌ناوبردن و قه‌ڵاچۆكردنی.
روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر؛ به‌رله‌وه‌ی ئه‌ركێكی ئایینی و په‌یوه‌ست به ده‌زگاكانی ئاسایشه‌وه بێت، بووه‌ته ئه‌ركێكی مرۆڤایه‌تی، چونكه زیانه‌كانی فره لایه‌ن بووه و به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو مرۆڤایه‌تی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و جیاوازی له‌نێوان هیچ یه‌كێك له ئاییه‌نه‌كان، یان وڵاته‌كان، یانیش ره‌گه‌زه‌كاندا دا ناكات.
له‌وانه‌یه رێكار و شێوازه‌كانی راوه‌ستان به‌ره‌و ڕووی ئه‌م كاره‌ساته له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی دیكه، به گوێره‌ی توانا و ده‌سته‌ڵاتیان بگۆڕدرێ، بۆ نموونه: زانایان و وتارخوێنان له رێگه‌ی باسكردنی حوكمی شه‌رعی ئه‌م تاوانه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسڵمانان له‌و جه‌نگه هزریه‌ی روبه‌روویان بۆته‌وه بێنه مه‌یدان و به‌م شێوه‌یه هه‌مووان به‌رچاویان رۆشن بێت و به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن.
درێژەی بابەت لەم لینکە دایە:
http://www.zanayan.org/articles.php?id=1844&eid=212 |