لەبەر سوکایەتی بە لاپەرەکانی قورئان لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پێشانگایەک رادەگرێت

دوای ئەوەی لە شاری دهۆک و لەلایەن بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری دهۆک رەزامەندی دایە گەلەری دهۆک بۆ کردنەوەی پێشانگایەک و دوای کردنەوە دەرکەوت هەندێ لاپەرەی قورئان و کتێبی ئایینی تەشویهکراون و بە دڕاوی لەناو پێشانگاەیەکە هەن نیگەرانی نایەوە.


لەسەر ئەمە رۆژی 7ی12ی2022 لقی دهۆکی یەکێتی زانایان هاتە دەنگ و لایەنی پەیوەندیداری ئاگاردار کردەوەو نیگەرانی خۆی راگەیاند، لەماوەیەکی کەم دام و دەزگا پەیوەندارەکان هاتە خەت و لەبەر ئەم هەنگاوە پێشانگایەکەیان راگرت.


لە روونکردنەوەیەکدا لقی دهۆکی یەکێتی زانایان دەڵێت: هەر لە رۆژی کردنەوەی پێشانگایەکە ئێمە لایەنی فەرمیمان ئاگادار کردەوەو بە شوپاسەوە ئەوانیش بەدەنگ داواکاریمانەوە هاتن و پێشکانگایەکە راگیرا، دەشڵێ: ئێمە هیچ کات ئەو سوکایەتیە قەبوڵ نەکردیەو بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەم رێڕەوە.