لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دانیشتنی هەفتانەی خۆی بەرێوە دەبات

ڕۆژی پێنج شەممە 2022/12/8 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە (گەورەیی زانست و زانیاری زانایان و گرینگیدان بەزانست پیشەی ئێمەی موسلمانانە دەبێت هەولی باشی بۆ بدرێت و وەئەوانەی زانستیان هەیە دەبێت کەمتەرخەم نەبم لە خوێندنەوەو بەدواداچونی بابەتە زانستیەکان) کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا (یعقوب پشدەری) پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی حاجی عزیز لە شقلاوە بەناونیشانی ( گەورەیی زانست و زانا) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.