دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین، گه‌رمیان:
ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری 30/11/2010 ئه‌نجومه‌نی لقمان، به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لق‌و، كارگێڕان‌و، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌كان، كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی خۆی ئه‌نجام دا‌و، تێیدا باس له بارودۆخی سیاسی ئێستای عێراق‌و كوردستان‌و ناوچه‌كه‌كراو، پاشان باسی كاری ڕێكخراوه‌یی‌و پێداچوونه‌وه به كاری ڕابردوو و به‌رنامه دانان بۆ كاری داهاتوو كرا.
هه‌ر له دانیشتنه‌كه‌دا، ئه‌نجومه‌نی لق خۆشحاڵی خۆیان به ده‌ست پێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌ربڕی.
|