لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە بەردەوامی چالاکیەکاندا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکوتی ١٥-١٢-٢٠٢٢ بەڕێز" مەلا عبد المعید مەلا احمد الامام ئاکرەیی" بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان لە گەڵ کارگێڕانی لق و بەڕێز "مەلا جوهر حدی" بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ  لە بارەگای لقەکەمان  پێشوازیان کرد لە بەڕێز "صباح بیت الله" جێگری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆک و شاندی یاوەری،


مەبەست لەم سەردانەی بەڕێزیان بۆ لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و بەستنی دیدارو چاوپێکەوتن لەگەل بەرپرسی لقەکەمان و بەڕێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ وێڕای خاترخواستنی بەڕێزیان پاش ئەوەی وەکو جێگری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆک دەست بەکاربوو ویستی لە نزیکەوە سوپاسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و ئەوقافی ئاکرێ و لە ڕێی ئەوانەوە سوپاس و پێزانینی خۆی دەرببڕێت بۆ مامۆستایانی ئایینی ئەو دەڤەرە کە لە ماوەی ڕابردووی ـ کە وەکو بەرپرسی لقی نۆی پارتی کاری کردبووـ هاوکارو پالپشت بوون لە گەڵ بەڕێزیان بۆ خزمەتی گەڵ و نشتیمان و دەڤەرەکە . هەروا چەند پرسێکی تر باس کران.