لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات


ڕۆژی پێنج شەممە 2022/12/15 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.



لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( بابەتی الاجتهاد والتقلید وە ئەوانەی اجتهاد دەکەن کێنە وەئەوانەی تەقلید دەکەن کێنە مامۆستا زۆر بەجوانی باسی مەرجەکانی مجتهدی کردو کە دەبێت شارەزایەکی تەواوی هەبێت لە زانستە شەرعیەکان و چونکە بابەتی اجتهاد زۆر گرنگەو هەموکەسێک بۆی نەیە اجتهاد بکات و ببێتە مجتهد و وەلە تەقلید کردنیشدا دەبێت ئاگاداربێت. دواتر جوانتر و رونتر باسی جۆرو مەرجەکانی مجتهد)کرا.

پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( تحسین خۆشناو ) بەرپرسی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان بەناونیشانی( الاجتهاد والتقلید) بەرێوە چوو.

خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.



ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.